بڕگەى هەژدەیەم :پەیوەندی کردن و ناڕەزایی
بڕگەى هەژدەیەم :پەیوەندی کردن و ناڕەزایی
1- ئەو قوتابی/ خوێندکارەی ناوی لە هەر کۆلێژێک یان پەیمانگەیەک دەردەچێت پێویستە لە ماوەی (10) ڕۆژ پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی وەرگرتن پەیوەندی بە شوێنەکەی خۆی بکات ، بە پێچەوانەوە هەڵوەشاندنەوەی پاڵاوتنی بۆ دەکرێت و تاکو ساڵی خوێندنی دواتر ناتوانێت پەیوەندی بکات ، وە هەروەها ساڵی یەکەمی وەرگیرانی بە کەوتوو بۆ ئەژمار دەکرێت.
2- هەر قوتابی/ خوێندکارێک بە پێی ڕێزبەندی هەڵبژاردنەکانی خۆی لە کۆلێژێک یان پەیمانگەیەک وەردەگیرێت ئەوا بە هیچ شێوەیەک مافی ناڕەزایی نابێت و خۆیان بهرپرسیارن له ههڵه پڕكردنهوه.
3- ئەو قوتابی/ خوێندکارەی هەر نەگونجان یان هەڵەیەک لە ئەنجامی وەرگرتنیدا هەبوو ئەوا پێویستە سەرەتا وەک هەر قوتابی/ خوێندکارێكی تر پەیوەندی بەو خوێندنە بکات کە ناوی تێیدا دەرچووە پاشان لە ماوەی (10) ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی وەرگرتن فۆرمی ناڕەزایی لە مەڵبەندی ڕاوێژکاری پارێزگاکەی خۆی پڕبکاتەوەو دوا وەڵامییان لێ وەربگرێت سەبارەت بە بەردەوام بوونی لە سەر خوێندنەکەی تاوەکو بەرەو ڕووى هیچ جۆرە لێپرسینەوەیەکی یاسایی نەبێتەوە کە ببێتە هۆی دابڕانی لە خوێندن و هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنەکەی.