بڕگەى دەیەم: وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران له زانكۆ پۆلیتهكنیكییهكانی هه‌رێم
بڕگەى دەیەم: وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران له زانكۆ پۆلیتهكنیكییهكانی هه‌رێم
یه‌كێک له مه‌به‌سته‌كانی كردنه‌وه‌ی زانكۆ پۆلیته‌كنیكییه‌كان ، ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته بۆ قوتابیان و خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به خوێندن بده‌ن بۆ به ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ، ده‌رچووانی په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كان ده‌توانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی ته‌كنیكی له‌و كۆلێژه تهكنیكیانهدا كه له‌گه‌ڵ پسپۆرییهكهیان دەگونجێت ، ئه‌و ده‌رچووانه‌ی په‌یمانگه كه له كۆلێژی ته‌كنیكی وه‌رده‌گیرێن له قۆناغی (یه‌كه‌م) ده‌وام ده‌كه‌ن.
هه‌ر پسپۆرییه‌كی په‌یمانگه‌كان له كۆلێژی ته‌كنیكییه‌كان نه‌بێت ، ئه‌وا هه‌مان ڕێنمایی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان/ خوێندكارانیان له سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتن له زانكۆ پۆلیتهكنیكییهکان:
دەبێت ناوی پێشکەشکارانی ئەم سیستەمە پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین بنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن ، بە مەرجێک کۆدی پۆلى دوانزەى ئامادەیى قوتابی/ خوێندکارى لەگەڵدا بێت بۆ ئەوەی لە سیستەمەکانی تری زانکۆلاین داواکاری پێشکەش نەکەن.
1- ڕێژه‌ی (70%) ى پلانی وه‌رگرتنی به‌شه زانستییه‌كان بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی ده‌بێت ، ئه‌م قوتابی / خوێندكارانه له ڕێگه‌ی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیانه‌وه له قۆناغی (یه‌كه‌م) وه‌رده‌گیرێن.
2- ڕێژه‌ی (30%) ى پلانی وه‌رگرتنی به‌شه زانستییه‌كان بۆ ده‌رچووانی پەیمانگە تەکنیکییەکانى ئه‌مساڵى خوێندن و ساڵانى پێشوو ده‌بێت ، ئه‌م پلانه ده‌رچووانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له خۆ ناگرێت ، وه‌رگرتنی ئەم ده‌رچووانه بە سیستەمى (پارالێل) دەبێت ، ئەگەر ڕێژەکە پڕ نەبووەوە ئەوا پلانەکە بە دەرچووانى ئامادەیى پڕ دەکرێتەوە.
3- پێویستە دەرچووانى (یەکەم و دووەم و سێیەم) ى سەر ئاستى بەشەکانى هەر پەیمانگەیەک تێکڕاى نمرەکانیان لە (80%) کەمتر نەبێت ، سەرجەم دەرچووانى تر دەچنە پێشبڕکێ بە پێى ڕێنماییەکانى سیستەمى (پارالێل) بەم شێوەیەی خوارەوە:
* بۆ کۆلێژە تەکنیکییە ئەندازیارییەکان مەرجى نمرە بۆ پێشکەش کردن و پێشبڕکێ (70%) کەمتر نەبێت.
* بۆ کۆلێژە تەکنیکییە تەندروستییەکان مەرجى نمرە بۆ پێشکەش کردن و پێشبڕکێ (65%) کەمتر نەبێت.
* بۆ کۆلێژە تەکنیکییەکانى تر مەرجى نمرە بۆ پێشکەش کردن و پێشبڕکێ (60%) کەمتر نەبێت.
4- سیستەمى ئەو بەشانەى کە هەردوو بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى و بەکالۆریۆسى تەکنیکى دەبەخشن لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانى هەرێم بەم شێوەى خوارەوە دەبێت:
* سەرجەم ئەو بەشانەى کەوا هەردوو بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى و بەکالۆریۆسى تەکنیکى دەبەخشن تەنها لە خوێندنى (بەیانیان) پەیڕەو دەکرێت.
* قوتابیان/ خوێندکارانى وەرگیراو لەم بەشانە دواى تەواو کردنى دوو ساڵى خوێندن (چوار سمیستەر) بە سەرکەوتوویى بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکیان پێ دەبەخشرێت.
* (50%) ى دەرچووەکانى لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە کاندید دەکرێن بۆ درێژە دان بە خوێندن لە قۆناغەکانى (سێیەم و چوارەم) لە سەر بنەماى کێبڕکێى کۆنمرەى دبلۆمى تەکنیکى و کۆنمرەى قۆناغى (12) ى ئامادەیى بەم شێوەیەى خوارەوە:
أ- (40%) لەکۆنمرەى (12) ى ئامادەیى.
ب- (60%) لە کۆنمرەى دبلۆمى تەکنیکى.
* سەرجەم ئەو قوتابی/ خوێندکارانەى کەوا قۆناغى (سێیەم و چوارەم) بە سەرکەوتوویى تەواو دەکەن بڕوانامەى بەکالۆریۆسى تەکنیکیان پێ دەبەخشرێت.
* ئەو قوتابی/ خوێندکارانەى لە سەرەتاوە لە قۆناغى (یەکەم) بە (پارالێل) وەردەگیرێن لەکاتى خۆ تۆمارکردنیان بۆ قۆناغى (سێیەم و چوارەم) بە هەمان سیستەمى (پارالێل) درێژە بە خوێندن دەدەن.
* ئەو قوتابی/ خوێندکارانەى لە سەرەتاوە لە قۆناغى (یەکەم) بە (پارالێل) وەرگیراون بەڵام دواى تەواو کردنى قۆناغى (یەکەم و دووەم) ڕێزبەندیان (یەکەم و دووەم و سێیەم) دەبێت و کۆنمرەى خاڵبەندیان لە (80%) کەمتر نەبێت لە قۆناغى (سێیەم) لەکرێى خوێندن دەبەخشرێن.
* سەرجەم ئەو قوتابی/ خوێندکارانەى لە ڕێزبەندى لە (50%) سەرەوەن ئەگەر هاتوو کۆنمرەى خاڵبەندى پێشبڕکێیان (40%) لەکۆنمرەى پۆلى (12) و (60%) لە کۆنمرەى دبلۆمى تەکنیکى لە (70%) کەمتر بوو بە شێوازى (پارالێل) دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.
5- تایبەت بە پڕکردنەوەى کورسییەکانى خوێندن لە سیستەمى پۆلیتەکنیک دواى ئەوەى (50%) ى قوتابیان/ خوێندکاران ئەوانەى نمرەیان بەرزە دەچنە قۆناغى (سێ) ئەگەر کەسێک نەیەوێت درێژە بە خوێندن بدات لەو کاتەدا کورسییە بە تاڵەکان پڕ ناکرێنەوە بە قوتابیان/ خوێندکارانى تر.
6- بۆ دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى خشتەى خوارەوە ئەو بەشانەن کە هەردوو بڕوانامەى دبلۆم و بەکالۆریۆسى تەکنیکى دەبەخشن لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى (هەولێر و سلێمانى):
شێوازى وه‌رگرتنی ئه‌م ده‌رچووانه بە سیستەمى (پارالێل) ده‌بێت به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
1- پێشكه‌ش كردن و وه‌رگرتن بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی به‌كالۆریۆس ڕاسته‌وخۆ پاش ده‌رچوونی ئه‌نجامی كۆتایی تاقیکردنەوەکانى (خولی یه‌كه‌م و دووەم) ده‌ست پێده‌كات ، له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری زانكۆوه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داتابەیسێکى تایبه‌ت له لایه‌ن هه‌ر (سێ) زانكۆ پۆلیتهكنیكییهكانهوه ئامادە ده‌كرێت بە ئۆنڵاین و بە وەزارەتەوە دەبەسترێتەوە ، لیستى کاندیدەکان پێش ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانى زانکۆلاین دەبێت بگاتە وەزارەت بۆ ڕاگەیاندنى.
مه‌رج نییه هه‌ر قوتابى/ خوێندكارێک كه داواکارى پێشكه‌ش كرد وه‌ربگیرێت لە بەر ئەوەى وه‌رگرتن به پێشبڕكێ به پێی پلانی به‌شه زانستییه‌كان ده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كان به پێی پلانی وه‌رگرتن ، ڕێزبه‌ندی نمره‌ی ده‌رچوونی دبلۆم و تەمەن ده‌كرێت به پێوه‌ر بۆ ده‌ستنیشانكردنی خوازیاره سه‌ركه‌وتووه‌كان و هیچ پێوه‌رێكی تر به‌كار ناهێنرێت.
2- مەرجى تەمەن بۆ پێشکەش کردن لە (1/1/1983) و بچوکتر.
3- ئه‌وانه‌ی وه‌رده‌گیرێن (دامه‌زراو بن یان نا) هه‌موو ڕێنماییه‌كانی قوتابیان/ خوێندکارانیان له سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت واته (ڕێژه‌ی ئاماده بوون) وە وەزارەتمان بەرپرس نییە به‌رامبه‌ر فه‌رمانگه‌كانیان بۆ پێدانى مۆڵەت و ده‌وامكردن.
4- هەر قوتابى/ خوێندکارێک مافى پێشکەش کردنى بۆ (یەک) زانکۆ هەیە لە ساڵێک دا بۆ چوونە پێشبڕکێ.
5- بۆ وەرگرتن لەم سیستەمە دا (بۆ ته‌واوكردنی به‌كالۆریۆس) سنووری جوگرافی ڕه‌چاو ناكرێت ، واته هەر زانکۆیەکى پۆلیتەکنیک لە پارێزگایەک (2) کورسى خوێندن لە هەر بەشێکى زانستى بۆ دەرچووانى دوو زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکەى تر دابین دەکات بۆ کێبڕکێ لە نێوان دەرچووانى خۆیاندا.
6- ئه‌و قوتابی/ خوێندكارانه‌ی به سیسته‌می پۆلیتهكنیک وه‌رده‌گیرێن ناتوانن دابه‌زین ئه‌نجام بده‌ن.
7- (5) پێنج کورسى خوێندن لە کۆلێژە تەکنیکییەکان بۆ پەیمانگە (ناحکومى - ئەهلییەکان) ى دوو ساڵە تەرخان دەکرێت بە هەمان ڕێنماییەکانى سەرەوە بە سیستەمى (پارالێل) ، وە لەکاتى پڕ نەکردنەوەى کورسییەکانیان دەکرێت بۆ دەرچووانى پەیمانگە تەکنیکییەکانى زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان هەمان ڕێنمایى بەکار بهێنرێت.
میكانیزمی پێشكه‌ش كردن و وه‌رگرتنی ده‌رچووانی په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كان:
- پێشكه‌ش كردن ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی تۆماری گشتی زانكۆوه به شێوه‌ی سیستەمى پۆلیتهكنیک ده‌بێت.
- کاتى پێشكه‌ش كردن لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتنەوە دیارى دەکرێت لەگەڵ سەرجەم سیستەمەکانى تر‌ى وەرگرتن.
- ڕاگه‌یاندنی ناوه‌كان به شێوه‌ی (ئۆنڵاین) ده‌بێت.
- ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته ته‌رخان ده‌كرێت بۆ گازانده پێشكه‌ش كردن لە دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتن.