بڕگەى نۆیەم: وەرگرتن لە کۆلێژ و سکوڵ و بەشەکانی وەرزش
بڕگەى نۆیەم: وەرگرتن لە کۆلێژ و سکوڵ و بەشەکانی وەرزش
-1 قوتابى/ خوێندکار دەبێت دەرچووى پۆلى دوانزەی ئامادەیی بەشى (زانستی یان وێژەیی) ساڵى (2022-2023) بێت ، سەبارەت بە قوتابى/ خوێندکارى دەرچووى ساڵى خوێندنى (2021-2022) بۆى هەیە داواکارى پێشکەش بکات ، بە مەرجێک لە هیچ کۆلێژێک یان پەیمانگەیەک وەرنەگیرا بێت ، وە بەڵێننامەی پێ پڕ بکرێتەوە.
-2 پاڵێوراو دەبێت دەرچووی خوێندنگەکانی سنووری هەرێمی کوردستان یان ناوچە كوردستانییهكانی دهرهوهی ههرێم بێت ، بە مەرجێک تاقیکردنەوەکانی بە پێی سیستەمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێت.
3- قوتابى/ خوێندکار دەبێت لە دایک بووى ساڵى (1997) یان سەرووتر بێت.
4- پێویستە تێکڕای نمرەى قوتابى/ خوێندکار لە (60%) کەمتر نەبێت بۆ هەردوو ڕەگەز.
5- لە کاتی پێشبڕکێدا ڕەچاوی نمرە دەکرێت بە ڕێژەی (60%) ی نمرە لە سەر کۆنمرەکەى و (40%) ی نمرە لە سەر لێهاتوویی توانستی جهستهیی (اللیاقە البدنیە) پاڵێوراو دەبێت ، به مهرجێک له لێهاتوویی توانستی دهرچووبێت.
6- دەبێت قوتابى/ خوێندکار باڵاى لە (165) سم بۆ کوڕ و (155) سم بۆ کچ کەمتر نەبێت.
7- دەبێت قوتابى/ خوێندکار لە پشکنینى تەندروستى گشتى دەرچووبێت.
8- دەبێت قوتابى/ خوێندکار لە چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەى جەستەیى (اللیاقە البدنیە) و (تەکنیکى کارامەیى ، مهارى) دا لە نیوەى نمرەى سەرجەم تاقیکردنەوەکان زیاتر بە دەست بهێنێت.
9- قوتابى/ خوێندکار پێویستە جل و بەرگى تایبەت بە وەرزش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ چاوپێکەوتن لەو ڕۆژانەى تاقیکردنەوەى تێدا ئەنجام دەدات.
10- دەبێت قوتابى/ خوێندکار لە کاتى پشکنینى تەندروستیدا کە ئەنجامى دەدات هەموو دۆکیۆمێنتەکان وەک (پشکنینى دڵ ، سۆنەرى هەناو ، پشکنینى گورچیلە ، پشکنینى کۆئەندامى هەناسە ، پشکنینى پێست ، پشکنینەکانى خوێن ،گروپى خوێن و ڕێژەى هیمۆگڵۆبین و چەورى و شەکرە بێنێت).
11- دەبێت پێشکەشکار هاووڵاتى ڕەسەنى کوردستان بێت و لایەنى کەم دانیشتووى هەرێمى کوردستان بێت.
ب- پاڵەوانان:
1- یاریزانانی هەڵبژاردەکانی کوردستان و عێراق وەکو پاڵەوان ئەژمار دەکرێن ، بە مەرجێک پێنج ساڵ تێپەر نەبووبێت بە سەر پاڵهوانییهكهیدا تا بەرواری پێشکەش کردنی داواکاری وەرگرتن.
2- پلەی (یەکەم تا سێیەم) ی بە دەست هێنا بێت لە سەر ئاستی عێراق بۆ یاری تاک و کۆمەڵەکان ، بە مەرجێک پێنج ساڵ تێپەر نەبووبێت بە سەر پاڵهوانییهكهیدا تا بەرواری پێشکەش کردنی داواکاری وەرگرتن.
3- پلەی (یەکەم تا سێیەم) ی بە دەست هێنا بێت لە سەر ئاستی هەرێم بۆ یاری تاک و کۆمەڵەکان ، بە مەرجێک پێنج ساڵ تێپەر نەبووبێت بە سەر پاڵهوانییهكهیدا تا بەرواری پێشکەش کردنی داواکاری وەرگرتن.
4- پلەی (یەکەم) ی بە دەست هێنا بێت لە سەر ئاستی پەروەردەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییەکانى هەرێم بۆ یاری تاک و کۆمەڵەکان ، بە مەرجێک پێنج ساڵ تێپەر نەبووبێت بە سەر پاڵهوانییهكهیدا تا بەروارى پێشکەش کردنى داواکاری وەرگرتن.
5- پاڵێوراو دەبێت دەرچووی خوێندنگەکانی سنووری هەرێمی کوردستان یان ناوچە كوردستانییهكانى دهرهوهی ههرێم بێت ، بە مەرجێک تاقیکردنەوەکانی بە پێی سیستەمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێت.
6- بۆ وەرگرتنى پاڵەوانان ڕەچاوى کۆنمرە ناکرێت.
7- دەرچووانى پەیمانگەکانى وەرزشى (ناحکومى) بە سیستەمى (پارالێل) وەردەگیرێن.
8- تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت.
9- دەرچووی هەمان ساڵی خوێندن بێت و هەروەها لیستى ناوی پاڵەوانان پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین بنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن ، بە مەرجێک کۆدی پۆلى دوانزەى ئامادەيى قوتابی/ خوێندکارى لەگەڵدا بێت بۆ ئەوەی لە سیستەمەکانی تری زانکۆلاین داواکاری پێشکەش نەکەن ، بە مەرجێک لە هیچ زانکۆ و پەیمانگەیەکى (حكومی و ناحکومى - ئەهلى) وەرنەگیرا بێت و بەڵێننامەی پێ پڕ بکرێتەوە.
10- دەرچووان بە پێى ژمارەی داواکراو لە پلانی زانکۆکان و بە پێی کێبڕکێ لە سەر بنەمای کۆنمرە وەردەگیرێن.
11- پێشکەشکاران لە دەرچووانی خوێندنی پیشەیی (پیشەسازى ، بازرگانى ، کشتوکاڵ ، گەشت و گوزار) مافى وەرگرتنیان دەبێت ، بە مەرجێک تێکڕاى نمرەیان لە (65%) کەمتر نەبێت.
12- لە کاتی پێشبڕکێدا ڕەچاوی نمرە دەکرێت بە ڕێژەی (60%) ی نمرە لە سەر کۆنمرەکەی و (40%) ی نمرە لە سەر لێهاتوویی توانستی جهستهیی (اللیاقە البدنیە) پاڵێوراو دەبێت ، به مهرجێک له لێهاتوویی توانستی دهرچوو بێت.
13- پێویستە کەسی پێشکەشکار دۆکیۆمێنتی هەبێت کە لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بە فەرمی پشتگیری لێکرا بێت وەکو:
ا. لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و عێراق.
ب. نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی پارێزگاکان.
ج. بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی پەروەردە.
د. بەڕێوەبەرایەتى گشتى وەرزش و لاوان سەر بە وەزارەتى ڕۆشنبیرى.
14- وەرگرتنی پاڵەوانان بە پێی پلانی وەرگرتنی کۆلێژ و سکوڵ و بەشەکان دەبێت ، بە مەرجێک ڕێژەی (15%) تێپەڕ نەکات و (5%) ى ئەم ڕێژەیە بۆ پاڵەوانانى پەیمانگە وەرزشییەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە دەبێت.
15- پاڵەوانان تاقیکردنەوە لە پسپۆری تایبەتی خۆیاندا ئەنجام دەدهن.
16- لێژنەیەکی ناوەندی پێک بهێنرێت لە سەر ئاستی زانکۆ بە مەبەستی بەدواداچوون بە دۆکیۆمێنتەکان و بەشەکانى هاوشێوە لە سنوورى پارێزگاکان دا بۆ ئەنجام دانی چاوپێکەوتن لەگەڵ پاڵەواناندا.
17- بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) پێشکەش کردن و تاقیکردنەوەی لێهاتوویی لە یەک كاتی دیاریکراودا لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت.