بڕگەى شانزەیەم: قوتابی/ خوێندكاری خاوەن پێداویستی تایبەت
بڕگەى شانزەیەم: قوتابی/ خوێندكاری خاوەن پێداویستی تایبەت
1- قوتابی/ خوێندكاری نابینا كه مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی هه‌بێت بۆی هه‌یه داواكاری وه‌رگرتن ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بکات بۆ وه‌رگرتن له یه‌كێک له كۆلێژه مرۆڤایەتییەکان به پێی فۆرمێكی تایبه‌ت واتە لە ڕێگەی زانكۆلاین داواکاری پێشکەش ناکات.
2- قوتابی/ خوێندكاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له كۆلێژێک یان پهیمانگەیهک وەرگیرا و جه‌سته‌ی شیاو نه‌بوو بۆ ئه‌و جۆره خوێندنه ، ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بۆی هه‌یه بیگوازێتەوە بۆ خوێندنێكی شیاوتر به پێی کەمترین كۆنمره‌ی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم.