داهاتی وزە
داهاتە وزەییەكان بە هەموو جۆرەكانیانەوە پایەیەكی گرنك لە پایەكانی كرداری بەرهەمهێنان پێك دێنن. لەڕووی كردارییەوە ناتوانین هەستین بە كاری كشتوكاڵی و گواستنەوەی بەربوومەكانی بە بێ وزە، هەروەها ناشتوانین ماددەی خاو بگۆڕین بۆ شمەك بەبێ پشت بەستن بە جۆرێك لە جۆرەكانی وزە.
لە ئێستادا بڕی ئەو وزەیەی تاك بەكاری دەبات لە هەر نەتەوەیەك ئەماژەیەكە بۆ چەندێتی پێشكەوتنتی ئەو نەتەوەیە، هەروەها جۆری وزەی بەكارهاتوو و بڕەكەی لەلای هەر كۆمەڵەیەك لە كۆمەڵەكان چەندێتی و سروشتی ئابوری ئەو ئابورییە ئەنوێنێ كە ئەو كۆمەڵگەیە پەیڕەوی دەكەن.
جۆری ئەو وزەیەی مرۆڤ بەكاردەهێنێت پێشكەوتنی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە بەگوێرەی ئەو پێشكەوتنە زانستی و تەكنەلۆجیانەی پێدا تێپەڕیوە، لە ئێستادا دەرامەتی وزە لە پیشەسازیدا بە چەندین شێوە بەكاردەهێنرێت:
1. سووتەمەنی: وزە بەكاردەهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی گەرمی ئەویش بە چەند شێوازێك:
أ. سووتەمەنی ووشك: دار و خەڵوزی ڕووەكی و خەڵوزی بەردی و پاشماوە ڕووەكی و ئاژەڵیەكان دەگرێتەوە، بەڵام خەڵوزی بەردی گرنگترین جۆریانە.
ب. سووتەمەنی شل: چەندین جۆری داهات دەگرێتەوە بەڵام گرنگترینیان نەوت و مشتەقەكانیەتی.
ج. سووتەمەنی گازی: گازی سروشتی هەندێ مشتەقی نەوتی دەگرێتەوە.
2. وزەی جوڵێنەر: بەكاردەهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پێوست بۆ جوڵەی میكانیكی جوڵاندنی ئامێر و ئامرازەكان، بۆ بەدەستهێنانیشی چەندین جۆر سوتەمەنی بەكاردەهێنرێت لەڕێگەی بەرهەمهێنانی هەڵم.
3. كارەبا: ئەتوانین بە كاری بهێنین بە هەموو شێوەیەك كە سەرچاوەی سووتەمەنی و سەرچاوەی جووڵەی میكانیكییە، هەروەها سەرچاوەی ڕووناك كەرەوەیە، دەتوانین كارەبا بە چەندین شێوە بەرهەم بهێنین لە گرنگترینیان هێزی ئاوی یان وزەی كهرۆگەرمی كە بەرهەرهەم دێت بە هەموو سەرچاوەكانی وزە كە پێشتر ئاماژەكان پێكرد، ئەمە جگە لە بەرهەمهێنانی بە وزەی با و خۆر، و لە ئێستایشدا وزەی ئەتۆم بەكاردەهێنرێت كە باشترین جۆرە.
لەڕووی مێژووییەوە سەرچاوەكانی وزە دابەش دەكرێن بۆ دوو جۆر:
1. وزە كۆنەكان:
مرۆڤ و ئاژەڵ و با و ئاوی ڕۆیشتوو سەرچاوە وزە كۆنەكانن، كە ناكرێت جۆر و گرنكی ئەم وزانە لە
بەرچاو نەگرێن، چونكە تەنانەت تاوەكو ئێستایش لە هەندێ لە وڵاتە دواكەوتووەكاندا كە وزەی نوێیان بە گوێرەی پێوست پێ نە گەیشتووە بەكاردەهێنرێن، یان بارودۆخی وڵاتەكەیان ڕێگە بە كارهێنانی وزەی نوێ نادات، لە ناوچە یەكسانەكان و خولگەییەكان لە ئەفریقیا و ئاسیا و ئەمریكای لاتینی مرۆڤ بە كاردەهێنرێت بۆ كۆكردنەوەی بەربووم، وەكو درەوی دەستی و كۆكردنەوەی كەكاو و میوە و لاستیك و گواستنەوەیان بۆ شوێنی كۆكەرەوە و هەستان بە چەندین كاری ئامادەكردن و هەناردەكردن، هەروەها بڕینی دار و ئامادەكردنی و گواستنەوەی بۆ كەنارەواكان و ویستگەكانی شەمەندەفەر.
لە ناوچە وەرزییە پڕ لە دانیشتووانیەكان تێبینی دەكرێت مرۆڤ و ئاژەڵ ڕەگەزەكانی سەرەكین لە كشتوكاڵە، كە هەردوو لایەن بەرپرسن لە كردارەكانی ئامادەكردنی زەوی و كیڵانی و بە كشتوكاڵكردنی و درەوینەی بەرهەمەكانی و ئامادەكردن و گواستنەوەی بەرهەمەكانی.
لە سەرچاوە كۆنەكانی تر وەكو (با) كە بەشێوەیەكی بەرفراوان بۆ چەندین مەبەست بە كاردەهێنرا لە گرنگترینیان بۆ گواستنەوەی دەریایی كە كەشتیە چارۆكەدارەكان پشتیان پێدەبەست، هەروەها پاڵپێوەنانی ئاو بە یارمەتی تەواحینەكان. بەڵام ئاوە ڕۆیشتووەكان بەكاردەهێنرا وەكو هۆكاری گواستنەوە لە نێوان سەنتەرە دانیشتووانیەكان لە كەناراوەكان، دواتریش بوو بە هۆی ڕاكێشانی پیشەسازی كاتێك مرۆڤ هێزی پاڵنانی ئاوی بەكارهێنا بۆ كارپێكردنی تەواحینەكان و ڕسێنەرەكانی خوری.
پێوستە بوترێت سەرەڕای ئەو هەموو پێشكەوتنە گەورانەی لە بواری وزەدا هاتۆتە دی، بەڵام تاوەكو ئێستا بەشێكی زۆری دانیشتووان كە مەزندە دەكرێـت بە چوار یەكی دانیشتووان هەر پشت بە وزە كۆنەكان دەبەستن.
2. وزە نوێیەكان:
ساڵی (1769ز) بە ساڵی جیاكەرەوە دادەنرێت لە نێوان وزە كۆن و نوێكان، چونكە لەم مێژووەدا (جیمس وات) هێزی هەڵمی دۆزییەوە و ئامێری هەڵمی دروستكرد. كە ئەمە بوو بە سەرەتایەكی نوێ بۆ پیشەسازی ئامێری هەڵمی. دواتریش بە دوای چەندین دۆزینەوەی تر، لە ساڵی (1781ز) (جۆرج ستیفنس) شەمەندەفەری دروستكرد، دواتریش بەكارهێنانی ئامێری هەڵمی لە پیشەسازی ڕستن و چنین، ئەمانە سەرەتای شۆڕشی نوێ پیشەسازی بوون بەشێوەی كودەتایەك بەسەر سەرچاوە وزە كۆنەكان و بەكارهێنانی سەرچاوەی وزەی نوێ، كە سەرەتای ئەم سەرچاوانە وزەی خەڵوزی بەردی بوو كە دواتر نزیكەی دوو سەدە لەسەرووی هەموو سەرچاوەكانی ترەوە بوو.
لە سەدەی نۆزدەهەم و بەتایبەتی لە ساڵی (1879ز) (ئەدیسۆن) تەزوی كارەبای دۆزییەوە، بەمەش
توانرا یەكەم ویستگەی كهرۆئاوی دابنرێت، دواتر (وستنگهاوس) توانی (التیار المتردد) بدۆزێتەوە كە لە ڕێگەیەوە توانرا تەزووی كارەبا بگۆزرێتەوە بۆ شوێنە دوورەكان بەمەش كارەبا بوو بە كێبڕكێ كارێكی گەورەی وزەی خەڵوز، هەروەها نەوتیش لە بەكارهێنانە جۆراوجۆرەكان (پیشەسازی، گواستنەوە، ماڵان).
لەگەڵ ئەوەی كە سەردەمی نەوتی نوێ لە ساڵی (1859ز) ەوە دەست پێدەكات كاتێك (ئەودین دریك) یەكەم بیرە نەوتی لە ولایەتی (بنسلفانیا) لە ئەمریكا هەڵكەند، دواتریش پێشكەوتنی بەرهەمهێنان و داواكاری زۆر لەسەر بازرگانی (كیروسین) كە بەكاردەهات بۆ ڕووناكردنەوە و سووتەمەنی، بەڵام سەردەمی نەوتی نوێ دەستی پێنەكرد تاوەكو دوو دەیەكی كۆتای سەدەی نۆزدەهەم كاتێك (كارل بنز) و (گوتلییب دیلمر) ی ئەڵمانی توانیان بزوێنەری ئۆتۆمبیلی دروست بكەن لە ساڵی (1885ز)، هەروەها (دنلوب) ی بریتانی چوارچێوەی هەوایی ئۆتۆمبیل و بزوێنەری دیزیلی دروست كرد، لە ئەنجامی ئەم دۆزینەوانە و پێشكەوتنی بەكارهێنانی مشتەقاتی نەوت لە هۆكارەكانی گواستنەوانە بە هەموو جۆرەكانیەوە و ئامێرە پیشەسازییەكان وایكرد ببێتە كێبڕكێكارییەكی گەورەی خەڵوز، ئەمەش وایكرد بەرەبەرە بە كارهێنانی زیاد بكات تاوەكو چووە ڕیزبەندی یەكەمی وزەی بەكارهاتوو لەسەر ئاستی هەموو وزەكان، ئەو سەركەوتنە گەورەی نەوت بە دەستی هێنا هۆكارەكەی ئەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێك:
1. ئاسانی بەرهەمهێنانی و گواستنەوە و گۆگاكردنی.
2. ئاسانی و پاكی بەكارهێنانی مشتەقاتە نەوتیەكان.
3. زۆری ئەو وزەیەی لە سووتانی بەرهەم دێت.
4. نەوتی خاو چڕبۆتەوە لە وڵاتە دواكەوتووەكان، بەڵام بەكاربردن و بەرهەمهێنانی لەلایەن وڵاتە پیشەسازییە گەورەكانەوەیە.
ئەوەی نەوت لە خەلوز جیادەكاتەوە ئەوەیە كە ئەو وزەی لە سووتانی نەوتەوە دەستمان دەكەوێت زۆر زیاترە لە وزەی سووتانی خەڵوز، وەكو ئەو وزەیەی لە سووتانی خەلوزی (بیتومین)ەوە دەست دەكەوێت تەنها (60%) ئەو وزەیەوە دەستمان دەكەوێت لە هاوتاكەی لە نەوت.
لەئەنجامی ئەو توێژینەوە و تاقیكردنەوە زانستیانەی لە فیزیادا ئەنجام دران لە سەرەتای سەدەیی بیستەمەوە بۆ زانینی سروشتی ناوكەكان ، تاوەكو (ئەنركیو فیرمی) لە توێژینەوەكەیدا لە شاری شیكاگۆ لەساڵی (1942) توانی یەكەم مفاعلی ئەتۆمی دروست بكات، بەمەش جیهان چووە سەدەیەكی نوێ وە لە بەكارهێنانی وزەی ئەتۆم، كە لەسەرەتادا بۆ چەكی وێرانكەر بەكارهات، بەڵام لە پەنجاكانی سەدەی ڕابردووە بۆ مەبەستی ئاستیش بەكاردەهێنرێت.