ئامانجی توێژینه‌وه‌كه، بریتییه له خستنه‌رووی شێوازه‌كانی دابه‌شبوونی شوێنیی نشینگه دێهاتییهكانی قه‌زای كفری و، هۆكاره‌كانی دابه‌شبوونیان،له‌م پێناویشدا، له توێژینه‌وه‌كه‌دا شێوازه‌كانی دابه‌شبوونی شوێنیی نشینگه دێهاتییهكانو، هۆكاره‌كانی دابه‌شبوونیان خراوه‌ته‌ڕوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه به‌چه‌ند ده‌رئه‌نجامێك گه‌یشتووه، كه له‌به‌ر رۆشنایدا چه‌ند پێشنیازێكی خستوه‌ته‌ڕوو. هه‌روه‌ها له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا پشت به‌بنه‌ڕه‌تی ئاماری (شیكردنه‌وه‌ی چه‌ندێتی) به‌ستراوه، به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی (Arc Gis 10.3) له ئامرازه‌كانی شیكردنه‌وه‌ی شوێنی (Spatial Analysis) و شیكردنه‌وه‌ی ئاماری (Statistic Analysis) به به‌كارهێنانی رێگه‌ی نزیكترین دراوسێ (Avarge Nearest Neighbor). هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی خاڵه سهنتهرییهكانی ناوی شێوازه‌كانی دابه‌شبوون (Measuring Geographic Distrbution) و دوری پێوانه‌یی (Standard Distance) و ئاراسته‌ی دابه‌شبوون(Directional Distribution).