پیشه‌سازی گۆشه‌یه‌كی گرنگی هێزی ئابووری و ڕامیاری و سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌كان پێك دێنێت، بوونی پیشه‌سازی له وڵاتێك ئاماژه‌ی پێشكه‌وتنیه‌تی و به پێچه‌وانه‌شه‌وه نه‌بوونی ئاماژه‌ی دواكه‌وتنیه‌تی، بۆیه ده‌وڵه‌ته تازه پێگه‌یشتووه‌كان له هه‌وڵێكی زۆردان بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازییان بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه پێكهاته‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بنیاتنانی ئابووری و هێزێكی كرداری بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی. چونكه سه‌ركه‌وتن و جێگیربوونی پیشه‌سازی به واتای به‌كارهێنانی نموونه‌ی ده‌رامه‌ته سروشتی و مرۆییه‌كانی وڵات و دابینكردنی پێداویستی ناوخۆی یه، به‌مه‌ش وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان تاڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌ربه‌خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنن و ڕزگاریان له پاشكۆیه‌تی ده‌بێت، كه له كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه زۆربه‌ی وڵاته تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان له ڕووی پیشه‌سازییه‌وه په‌یوه‌ست بوون به كۆمپانیا گه‌وره‌كانه‌وه و به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی ده‌رامه‌تی سروشتی و سه‌رچاوه‌كانی وزه و بازاڕیانیان كردووه.
له ئیداره‌ی گه‌رمیان گرنگیدان به كه‌رتی پیشه‌سازی زۆر گرنگه، چونكه به‌هۆی سه‌قامگیری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بژێووی خه‌ڵك، داواكاری له‌سه‌ر شتومه‌ك زۆر زیادی كردووه، ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازییه‌وه ئه‌م داواكارییانه ده‌سته‌به‌ر بكرێت ئه‌وا جگه له پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆی، هه‌روه‌ها هه‌لی كاری زۆریش ده‌ڕه‌خسێنین.
ئـــیدارهی گه‌رمیان لـــه‌ڕووی شوێنی ئهسترۆنۆمیهوه ده‌كه‌وێته نێـــوان بازنه‌كانی پانیــی (33 15 34 - 05 11 35)ی باكوری گۆی زهویو هێڵه‌كانی درێژیی (41 29 44 - 20 54 45)ی ڕۆژهه‌ڵات. له‌ڕووی شوێنی جوگرافیاشه‌وه ده‌كه‌وێته باشوری پارێزگای سلێمانی‌و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه هاوسنوره له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌دێژایی (153.716)كم، له باشوره‌وه هاوسنوره له‌گه‌ڵ پارێزگای دیاله، له به‌شی ڕۆژئاوا‌و باشوری ڕۆژئاواوه پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌نوێنێت، له باكوری خۆر ئاوایشهوه هاوسنوره له‌گه‌ڵ پارێزگای كه‌ركوك.
سه‌باره‌ت به یه‌كه گارگێڕییهكانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، پێكهاتووه له هه‌ریه‌ك له قه‌زای كه‌لار: (ناحیه‌ی سه‌نته‌ری كه‌لار، ناحیه‌ی ڕزگاری، ناحیه‌ی پێباز، ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل)، قه‌زای كفری: (ناحیه‌ی سه‌نته‌ری كفری، ناحیه‌ی كۆكس، ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا، ناحیه‌ی نه‌وجول، ناحیه‌ی ئاوه‌سپی)، قه‌زای خانه‌قین: (ناحیه‌ی سه‌نته‌ری خانه‌قین، ناحیه‌ی قۆره‌توو، ناحیه‌ی مه‌یدان، ناحیه‌ی به‌مۆ)، كه كۆی گشتی ڕووبه‌ره‌كه‌ی بریتیه له (6829.64) كم2. بۆ گرنگی دان به كه‌رتی پیشه‌سازی له ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێویسته بارودۆخی ئه‌و كه‌رته به ووردی له ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه دیاری بكه‌ین به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1. له ئیداره‌ی گه‌رمیاندا (7) كه‌رتی پیشه‌سازی هه‌یه، كه ئه‌وانیش كه‌رته‌كانی (بیناسازی، خۆراك، كیمیاوی، كانزایی، دارتاشی، جل و به‌رگ، چاپه‌مه‌نی)یه.
2. كارگه پیشه‌سازییه‌كانی له ئیداره‌ی گه‌رمیاندا جۆراوجۆرن له ڕوی قه‌باره‌یانه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستی كار، به جۆرێك له پله‌ی یه‌كه‌م (پیشه‌سازی بچوك) دێت به ڕێژه‌ی (92.6%) كۆی گشتی كارگه پیشه‌سازییه‌كان، له پله‌ی دووه‌میش (پیشه‌سازی مام ناوه‌ند) دێت كه (6.9%) كۆی گشتی كارگه‌كان پێك دێنێت، هه‌رچی پله‌ی سێیه‌میشه (پیشه‌سازی گه‌وره)یه به ڕێژه‌ی (0.5%) كۆی گشتی كارگه‌كانی ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه.
3. كه‌رته پیشه‌سازییه‌كانی له ئیداره‌ی گه‌رمیاندا به ده‌ست چه‌ندین كێشه‌ی جۆراوجۆره‌وه ده‌ناڵێنن، به‌جۆرێك كاری كردۆته سه‌ر توانای ئابورییان و هه‌موو كارگه‌كان به كه‌متر له توانای به‌رهه‌مهێنانیان كارده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ پیشه‌سازی كه‌رته جۆراوجۆره‌كان له كاركردن كه‌وتوون.
4. له بارودۆخی ئێستای شوێنی كارگه پیشه‌سازییه‌كانی له ئیداره‌ی گه‌رمیاندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه هۆكاره جوگرافیه‌كان كاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌بووه له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی شوێنی كارگه پیشه‌سازییه‌كانی ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه، ئه‌م هۆكارانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه دابه‌شبوونی شوێنی كارگه‌كان نا هاوسه‌نگ بێت، چونكه ئه‌م دابه‌شبوونه په‌یوه‌سته به چه‌ند هۆكارێكه‌وه كه له هۆكاره‌كانی تر گرنگترن.
5 له‌رووی پلانداناوه كهموكورتیهكی زۆر هه‌یه چ له لایه‌ن كه‌رتی گشتی و تایبه‌تیشه‌وه، چونكه كه‌رتی گشتی (حكومه‌ت) پێوه‌ره‌كانی پلاندانانی به ته‌واوی له به‌رچاو نه‌گرتووه، هه‌روه‌ها كه‌رتی تایبه‌تیش به به‌رده‌وامی ئامانجیان زۆرترین قازانجه به بێ گوێدانه لایه‌نی ژینگه و كۆمه‌ڵایه‌تی و
ڕێكخستن كه بۆته هۆی چه‌ندین كێشه.