مرۆڤـ هەر لە دێر زەمانەوە هەوڵیداوە چەند ئامرازێك بەكاربهێنێ بۆ ئەوەی بە ئاسانی جوڵە بە خۆی و شتو مەكەكانی بكات لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە, هەر ئەمەش وایكردووە رۆژ لە دوای رۆژ بیرۆكەی تازە بەرهەمبهێنێ، تاوەكو گەشتە ئەو ئاستەی توانی ئۆتۆمۆبیل دابهێنێ، كە ببێتە هۆكارێك بۆ راپەڕاندنی كار و ژیانی لە سەرانسەری ئاوەدانیدا, ئەگەر گواستنەوە جووڵە بێت بە ئاراستەی جیاوازدا ئەوا پێوستی بە هۆكارێكی دیاری كراو دەبێت لە جوڵەكەی لە شوێنی دەست پێكردنی یەوە تاوەكو وێستگەی كۆتایی و دیاری كراو. كە ئەم جوڵانە سوودی ئابووری دەبێت لە گواستنەوەی مرۆڤ و شتومەك و پێوستی ئابورییەكان بە قەبارە و شێوازی جیاواز لە هەرێمێك بۆ هەرێمێكی تر.
بە پشت بەستن بەمە دەتوانین كرداری گواستنەوە، دابەش بكەین بۆ چەند ڕەگەزێكی سەرەكی كە بە هەموویانەوە پێكهاتەی بنەڕەتی سیستەمی گواستنەوە پێك دێن، ئەو ڕەگەزانەیش بریتین لە مانەی خوارەوە:
یەكەم. ڕێڕەوی هۆكارەكانی گواستنەوە
دووەم. هۆكارەكانی گواستنەوە
سێیەم. سەرچاوەی جوڵەی هۆكارەكە
چوارەم. كۆتایی ڕێڕەوی هۆكارەكانی گواستنەوە (ویستگەی كۆتایی)
لەم جوڵانەی گواستنەوە مرۆڤ دوو شێوازی گواستنەوە بەكاردەهێنی ئەوانیش گواستنەوەی گشتی و گواستنەوەی تایبەتە.
گواستنەوەی گشتی:
بریتی لەو جۆرەی گواستنەوە كە خەڵك و شمەك بەشێوەی كۆمەڵ لە شوێنی نیشتەجێبوونیانەوە دەگوێزێتەوە بۆ بازاڕ و شوێنی كار و ناوچە خوشگوزەرییەكان و بەپێچەوانەشەوە ڕاستە.
كەرتی گواستنەوەی گشتی لە گرنگترین كەرەتەكانە كە بەشێوەیەكی بەرفراوان كاریگەری لەسەر پێشكەوتنی وڵات هەیە، چونكە ئەم كەرتە كاریگەری گەورە و روونی لەسەر كەرتی ئابووری و كۆمەڵایەتی هەیە.
شارەكان بە تایبەت شارە گەورە و نوێیەكان رووبەروی زۆری ژمارەی هۆكارەكانی گواستنەوە بوونەتەوە، كە پێویستی زۆریان بە رێگاو بەسانكاری زۆر هەیە بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵەغی و سەرپێچییە مرورییەكان. كە بوونەتە هۆی ئاستەنگی زۆر و هەندێك جاریش پەكخستنی هاتووچۆ لە شارەكاندا ئەگەر چارەسەری گونجاویان بۆ نەدۆزرێتەوە,پێشخستنی كەرتی گواستنەوەی گشتی كارییگەری گەورەی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی قەرەباڵەغی و رووداوەكانی هاتووچۆ.