پیشەسازی گۆشەیەكی گرنگی هێزی ئابووری و ڕامیاری و سەربازی نەتەوەكان پێك دێنێت، بوونی پیشەسازی لە وڵاتێك ئاماژەی پێشكەوتنیەتی و بە پێچەوانەشەوە نەبوونی ئاماژەی دواكەوتنیەتی، بۆیە دەوڵەتە تازە پێگەیشتووەكان لە هەوڵێكی زۆردان بۆ گەشەپێدانی كەرتی پیشەسازییان بۆ ئەوەی بیكەنە پێكهاتەیەكی بنەڕەتی بنیاتنانی ئابووری و هێزێكی كرداری بۆ گەشەپێدانی ئابووری و كۆمەڵایەتی. چونكە سەركەوتن و جێگیربوونی پیشەسازی بە واتای بەكارهێنانی نموونەی دەرامەتە سروشتی و مرۆییەكانی وڵات و دابینكردنی پێداویستی ناوخۆی یە، بەمەش وڵاتە تازە پێگەیشتووەكان تاڕادەیەكی زۆر سەربەخۆی بەدەست دەهێنن و ڕزگاریان لە پاشكۆیەتی دەبێت، كە لە كۆتایی سەدەی ڕابردووەوە زۆربەی وڵاتە تازەپێگەیشتووەكان لە ڕووی پیشەسازییەوە پەیوەست بوون بە كۆمپانیا گەورەكانەوە و بە تەواوی كۆنتڕۆڵی دەرامەتی سروشتی و سەرچاوەكانی وزە و بازاڕیانیان كردووە.
لە هەرێمی كوردستان و ناوچەی گەرمیان گرنگیدان بە كەرتی پیشەسازی زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە پێداویستی ناوخۆ دەستەبەر بكرێت، هەروەها هەلی كاری زۆریش دەڕەخسێنین، ئەمەش بەئاسنی دەستەبەر دەكرێت چونكە بەشێكی زۆری بنەماكانی چالاكی پیشەسازی بەردەستە ئەمەش گەرەنتی سەركەوتنی پیشەسازی دەكات. كه بنهماكانی پیشهسازی له ناوچهی گهرمیان بریتین له ( بهرزونزمی، خاك، دهرامهتی ئاو، ئاووههوا، كهرهستهی خاو، دانیشتووان و دهستی كار، بازار، رێگاكامی گواستنهوه، وزهی كارهبا، سووتهمهنی).