لە ئێستا كەرتی پیشەسازی لە پلەی یەكەمدایە لە نێو هەموو كەرتە ئابوورییەكانی تر، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەمانەی خوارەوە:
1. پیشەسازی كاریگەری لەسەر هەموو لقەكانی تری بەرهەمهێنان هەیە، كەرەستە و ئامێری پێوستیان بۆ دابین دەكات، وەكو كەرتی كشتوكاڵ سوود لە ئامێر و پەینی كیمیاوی وەردەگرێت كە بەرهەمی كارگە پیشەسازییەكان، هەروەها كەرتی گواستنەوەش سوود لە هێڵی ئاسنی و شەمەندەفەر و ئۆتۆمبیل و پێداویستیەكانیان وەردەگرێت كە بە هەمان شێوە بەرهەمی كەرتی پیشەسازیین.
2. لەڕێگەی كەرتی پیشەسازییەوە بڕی بەرهەمهێنان و ئاستی تەكنەلۆجیش لە كەرتە بەرهەمهێناكان بەرزكراوەتەوە.
3. پیشەسازی گەرەنتی سەربەخۆی وڵاتان و هێزی بەرگری دەكات.
4. پیشەسازی یەكێكە لە هۆكارەكانی دابەشبوونی جیهان بۆ دوو بەش، ئەوانیش جیهانی پێشكەوت و جیهانی دواكەوت ، كە یەكەمیان تایبەتمەندە بە پێشكەوتووی پیشەسازی و تایبەتمەندی بەرهەمهێنان و بەرزی ناوەندی داهاتی تاك، بەڵام دووەمیان تایبەتە بە دواكەوتووی پیشەسازی و پشت بەستن بە بەرهەمی كشتوكاڵ و كانزایی و ناردنی بۆ وڵاتە پێشكەتووەكان، ئەمەش ئەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ناوەندی داهاتی تاك، ئەگەر بەرزیش بێت كاتی یە.
5. پیشەسازی ئەبێتە هۆی گۆڕانكاری گشتگیر لە پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و ئابووری و دانیشتوانی ئەو ناوچەی تێدا گەشە دەكات و پێش دەكەوێت، ئەمەش ئەبێتە هۆی چڕبوونەوەی دانیشتووان لە ناوچەیەكی دیاری كراو و قەرەباڵەغ كردنی شارەكان و كۆچكردنی دانیشتووان لەلادێ وە بۆ شار و گۆڕینی پیشەی بەشێكی زۆری دانیشتووان لە كشتوكاڵ كردنەوە بۆ پیشەسازی.