گهشتهكهی ماجلان و كاریگهری لهسهر پێشكهوتنی زانستی جوگرافیا
(ماجلان)ی پرتوگالی كە یەكەم كەس بوو توانی بگات بە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەڕێگەی رۆژئاواوە، دوای سوڕانەوەی بەدەوری ئەمریكای باشوردا و بڕینی ئەو گەروەی كە دواتر بە ناوی ئەوەوە ناونرا.
دوای تێپەراندنی زەریای ئەتڵەسی دۆزینەوەی كیشوەرەكانی هەردوو ئەمریكا، ئامانجی داهاتووی دۆزەوە جوگرافییەكان زەریای ئارام بوو، كە لە سەرەتاكانی سەدەی شازدەهەمەوە تاوەكو كۆتاییەكانی سەدەی هەژدەهەم بەردەوام بوو. گرنگترین سەركێشیو دۆزینەوەكان لەم زەریایەدا گەشتەكەی ماجلان بوو، كە سێ ساڵ بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا تووانی بەشێكی زۆری ئەمریكای باشورو دورگەكانی زەریای ئارام بدۆزێتەوە. هەروەها ئەم گەشتە بوو بە هۆی سەلماندنی شێوەی گۆی زەوی. ئەمە جگە لەوەی یەكەم كەس بوو توانی ئەو راستیە بخاتەڕوو كە زەریایەكەی بەرفراوان لە رۆژئاوای هەردوو ئەمریكا هەیە. ئەمەش لە ئەنجامی گەڕان بۆ رێگایەك بۆ گەیشتن بە نیمچە دوورگەی هیندی لە رێگەی رۆژئاواوە. چونكە لە (٤ مایسی ١٤٩٣ز) پاپا بڕیارێكی دەركردبوو بۆ نەهێشتنی ئەو شەڕانەی لە نێوان پرتوگالیەكانو ئیسپانیەكاندا روویدەدا لەسەر ناوچەی تازە دۆزراوەكان، بە گوێرەی بڕیارەكە هەموو زەوییە دۆزراوەكانی رۆژهەڵاتی دوورگەكانی سەوز دەبێتە بەشی پرتوگالیەكانو زەوییەكانی رۆژئاوای دوورگەكانی سەوزیش بۆ ئیسپانیەكان.
ماجلان سەرەتای گەشتەكەی بە یاوەری پێنج گەشتی لە بەندەری (سانت لۆكار)ەوە لە ساڵی (١٥١٩ز) دەست پێكرد، دوای گەڕانێكی زۆری چەند مانگی بۆ یەكەمجار بە سێ گەشتی یەوە ئەو گەرووەی لەبەشی باشوری ئەمریكای باشور تێپەڕاند، كە دواتر بەناوی خۆیەوە ناونرا گەرووی ماجلان، بەمە زەریای ئەتڵەسی پێپەڕاندو بۆ یەكەمجار چووە نێو زەریای ئارامەوە. كە بەهیچ شێوەیەك پێشبینی زەریایەكی بەرفراوانی لەم جۆرەی نەكردبوو بێتە پێشیان لە گەشتەكەیاندا. یەكەم ناوچەی ووشكانی كە ماجلان پێیدەگات لە ساڵی (١5٢١ز) پێش گەیشتن بە دوورگەكانی لادرونز (دوورگەكانی ماریاناس) دوو دورگەی بچووك بوون بە ناوەكانی (سانت بابلۆ، تیۆرنس). پاشان پاش دە رۆژ ماجلان گەیشت بە دوورگەكانی لازوراس (كە دواتر ناونرا بە فلیپین)، لەوێدا ماجلان لە جەنگێكدا دەكوژرێت. دواتر تەنها یەك گەشتی كە تەنها (١٣) كەس لە كۆی ئەو كەسانەی گەشتەكەیان دەست پێكردبوو بە تێپەڕبوون بە دوورگەكانی هندی رۆژهەڵاتداو پاشانیش زەریای هیندیو گەیشتن بە بەندەری كاپ لە باشوری كیشوەری ئەفریقیاو سوڕانەوە بەدەوری كیشوەرەكەداو بەردەوام بوون بە كەناراوەكانی رۆژئاوای كیشوەری ئەفریقیادا بەردەوام دەبن تاوەكو لە (٧ ئەیلولی ١٥٢٢ز) دەگەنەوە بەندری سانت لۆكار.