ساڵی (1769ز) بە ساڵی جیاكەرەوە دادەنرێت لە نێوان وزە كۆن و نوێكان، چونكە لەم مێژووەدا (جیمس وات) هێزی هەڵمی دۆزییەوە و ئامێری هەڵمی دروستكرد. كە ئەمە بوو بە سەرەتایەكی نوێ بۆ پیشەسازی ئامێری هەڵمی. دواتریش بە دوای چەندین دۆزینەوەی تر، لە ساڵی (1781ز) (جۆرج ستیفنس) شەمەندەفەری دروستكرد، دواتریش بەكارهێنانی ئامێری هەڵمی لە پیشەسازی ڕستن و چنین، ئەمانە سەرەتای شۆڕشی نوێ پیشەسازی بوون بەشێوەی كودەتایەك بەسەر سەرچاوە وزە كۆنەكان و بەكارهێنانی سەرچاوەی وزەی نوێ، كە سەرەتای ئەم سەرچاوانە وزەی خەڵوزی بەردی بوو كە دواتر نزیكەی دوو سەدە لەسەرووی هەموو سەرچاوەكانی ترەوە بوو.
لە سەدەی نۆزدەهەم و بەتایبەتی لە ساڵی (1879ز) (ئەدیسۆن) تەزوی كارەبای دۆزییەوە، بەمەش
توانرا یەكەم ویستگەی كهرۆئاوی دابنرێت، دواتر (وستنگهاوس) توانی (التیار المتردد) بدۆزێتەوە كە لە ڕێگەیەوە توانرا تەزووی كارەبا بگۆزرێتەوە بۆ شوێنە دوورەكان بەمەش كارەبا بوو بە كێبڕكێ كارێكی گەورەی وزەی خەڵوز، هەروەها نەوتیش لە بەكارهێنانە جۆراوجۆرەكان (پیشەسازی، گواستنەوە، ماڵان).
لەگەڵ ئەوەی كە سەردەمی نەوتی نوێ لە ساڵی (1859ز) ەوە دەست پێدەكات كاتێك (ئەودین دریك) یەكەم بیرە نەوتی لە ولایەتی (بنسلفانیا) لە ئەمریكا هەڵكەند، دواتریش پێشكەوتنی بەرهەمهێنان و داواكاری زۆر لەسەر بازرگانی (كیروسین) كە بەكاردەهات بۆ ڕووناكردنەوە و سووتەمەنی، بەڵام سەردەمی نەوتی نوێ دەستی پێنەكرد تاوەكو دوو دەیەكی كۆتای سەدەی نۆزدەهەم كاتێك (كارل بنز) و (گوتلییب دیلمر) ی ئەڵمانی توانیان بزوێنەری ئۆتۆمبیلی دروست بكەن لە ساڵی (1885ز)، هەروەها (دنلوب) ی بریتانی چوارچێوەی هەوایی ئۆتۆمبیل و بزوێنەری دیزیلی دروست كرد، لە ئەنجامی ئەم دۆزینەوانە و پێشكەوتنی بەكارهێنانی مشتەقاتی نەوت لە هۆكارەكانی گواستنەوانە بە هەموو جۆرەكانیەوە و ئامێرە پیشەسازییەكان وایكرد ببێتە كێبڕكێكارییەكی گەورەی خەڵوز، ئەمەش وایكرد بەرەبەرە بە كارهێنانی زیاد بكات تاوەكو چووە ڕیزبەندی یەكەمی وزەی بەكارهاتوو لەسەر ئاستی هەموو وزەكان، ئەو سەركەوتنە گەورەی نەوت بە دەستی هێنا هۆكارەكەی ئەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێك:
1. ئاسانی بەرهەمهێنانی و گواستنەوە و گۆگاكردنی.
2. ئاسانی و پاكی بەكارهێنانی مشتەقاتە نەوتیەكان.
3. زۆری ئەو وزەیەی لە سووتانی بەرهەم دێت.
4. نەوتی خاو چڕبۆتەوە لە وڵاتە دواكەوتووەكان، بەڵام بەكاربردن و بەرهەمهێنانی لەلایەن وڵاتە پیشەسازییە گەورەكانەوەیە.
ئەوەی نەوت لە خەلوز جیادەكاتەوە ئەوەیە كە ئەو وزەی لە سووتانی نەوتەوە دەستمان دەكەوێت زۆر زیاترە لە وزەی سووتانی خەڵوز، وەكو ئەو وزەیەی لە سووتانی خەلوزی (بیتومین)ەوە دەست دەكەوێت تەنها (60%) ئەو وزەیەوە دەستمان دەكەوێت لە هاوتاكەی لە نەوت.
لەئەنجامی ئەو توێژینەوە و تاقیكردنەوە زانستیانەی لە فیزیادا ئەنجام دران لە سەرەتای سەدەیی بیستەمەوە بۆ زانینی سروشتی ناوكەكان ، تاوەكو (ئەنركیو فیرمی) لە توێژینەوەكەیدا لە شاری شیكاگۆ لەساڵی (1942) توانی یەكەم مفاعلی ئەتۆمی دروست بكات، بەمەش جیهان چووە سەدەیەكی نوێ وە لە بەكارهێنانی وزەی ئەتۆم، كە لەسەرەتادا بۆ چەكی وێرانكەر بەكارهات، بەڵام لە پەنجاكانی سەدەی ڕابردووە بۆ مەبەستی ئاستیش بەكاردەهێنرێت.