پیشهسازی: بریتی یە لەو چالاكی یەی مرۆڤ پێهەڵدەسێت و ماددە لە شێوەیەكەوە دەگۆڕێت بۆ شێوەیەكی تر، بۆ دەستەبەركردنی پێداویستی یەكانی، ئەمە جگە لە بەرزكردنەوەی بەها و نرخەكەی.
پۆلێنكردنی پیشەسازی لەسەر بنەمای قەبار
پشت بە چەندین بنەما ئەبەسترێت بۆ ئەم پۆلێنە لەوانە بەگوێرەی سەرمایەی بەكارهاتوو یان ژمارەی دەستی كارە ، بەڵام ئەوەی زیاتر باوەو لە عێراقدا پشتی پێدەبەسترێت لەسەر بنەمای دەستی كارە بەم شێوەیەی خوارەوە بەم شێوەی خوارەو
أ. كارگەی بچوك: بریتین لەو كارگانەی كە ژمارەی كرێكار تێیاندا لە نێوان (1-9) كرێكارە.
ب. كارگەی مام ناوەند: بریتین لەو كارگانەی كە ژمارەی كرێكار تێیاندا لە نێوان (10-29) كرێكارە.
ج. كارگەی گەورە: بریتین لەو كارگانەی كە ژمارەی كرێكار تێیاندا لە (30 ) كرێكارە زیاترە
گرنگی پیشەسازی و بەرهەمی پیشەسازی
لە ئێستا كەرتی پیشەسازی لە پلەی یەكەمدایە لە نێو هەموو كەرتە ئابوورییەكانی تر، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەمانەی خوارەوە:
1پیشەسازی كاریگەری لەسەر هەموو لقەكانی تری بەرهەمهێنان هەیە، كەرەستە و ئامێری پێوستیان بۆ دابین دەكات، وەكو كەرتی كشتوكاڵ سوود لە ئامێر و پەینی. كیمیاوی وەردەگرێت كە بەرهەمی كارگە پیشەسازییەكان، هەروەها كەرتی گواستنەوەش سوود لە هێڵی ئاسنی و شەمەندەفەر و ئۆتۆمبیل و پێداویستیەكانیان وەردەگرێت كە بە هەمان شێوە بەرهەمی كەرتی پیشەسازیین.
2. لەڕێگەی كەرتی پیشەسازییەوە بڕی بەرهەمهێنان و ئاستی تەكنەلۆجیش لە كەرتە بەرهەمهێناكان بەرزكراوەتەوە.
3. پیشەسازی گەرەنتی سەربەخۆی وڵاتان و هێزی بەرگری دەكات.
4. پیشەسازی یەكێكە لە هۆكارەكانی دابەشبوونی جیهان بۆ دوو بەش، ئەوانیش جیهانی پێشكەوت و جیهانی دواكەوت ، كە یەكەمیان تایبەتمەندە بە پێشكەوتووی پیشەسازی و تایبەتمەندی بەرهەمهێنان و بەرزی ناوەندی داهاتی تاك، بەڵام دووەمیان تایبەتە بە دواكەوتووی پیشەسازی و پشت بەستن بە بەرهەمی كشتوكاڵ و كانزایی و ناردنی بۆ وڵاتە پێشكەتووەكان، ئەمەش ئەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ناوەندی داهاتی تاك، ئەگەر بەرزیش بێت كاتی یە.
5. پیشەسازی ئەبێتە هۆی گۆڕانكاری گشتگیر لە پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و ئابووری و دانیشتوانی ئەو ناوچەی تێدا گەشە دەكات و پێش دەكەوێت، ئەمەش ئەبێتە هۆی چڕبوونەوەی دانیشتووان لە ناوچەیەكی دیاری كراو و قەرەباڵەغ كردنی شارەكان و كۆچكردنی دانیشتووان لەلادێ وە بۆ شار و گۆڕینی پیشەی بەشێكی زۆری دانیشتووان لە كشتوكاڵ كردنەوە بۆ پیشەسازی.
كه دهتوانری به پهرهپیدانی كهرتی پیشهسازی بچووك كه پیویستی به پارهی زۆر و شارهزایی زۆر نی یه به له بهرچاوگرتنی بارودۆخی ههریمی كوردستان و قهزای كهلار سوودی لیوهربگرین بۆ رهخساندنی ههلی كاری زۆر و پركردنهوهی پیداویستی ناوخۆی، چونكه ئهمه جگه لهوهی نرخی شتومهك و پیداویستی یهكان كهم دهكاتهوه و كهرتهكه پیشدهخات له كهرتهكانی تری كشتوكالی و گواستنهوه و كهرتی گشتی ههموو سوود وهردهگرن و بهرهپیشوه دهچن...