داهاتە وزەییەكان بە هەموو جۆرەكانیانەوە پایەیەكی گرنك لە پایەكانی كرداری بەرهەمهێنان پێك دێنن. لەڕووی كردارییەوە ناتوانین هەستین بە كاری كشتوكاڵی و گواستنەوەی بەربوومەكانی بە بێ وزە، هەروەها ناشتوانین ماددەی خاو بگۆڕین بۆ شمەك بەبێ پشت بەستن بە جۆرێك لە جۆرەكانی وزە.
لە ئێستادا بڕی ئەو وزەیەی تاك بەكاری دەبات لە هەر نەتەوەیەك ئەماژەیەكە بۆ چەندێتی پێشكەوتنتی ئەو نەتەوەیە، هەروەها جۆری وزەی بەكارهاتوو و بڕەكەی لەلای هەر كۆمەڵەیەك لە كۆمەڵەكان چەندێتی و سروشتی ئابوری ئەو ئابورییە ئەنوێنێ كە ئەو كۆمەڵگەیە پەیڕەوی دەكەن.
جۆری ئەو وزەیەی مرۆڤ بەكاردەهێنێت پێشكەوتنی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە بەگوێرەی ئەو پێشكەوتنە زانستی و تەكنەلۆجیانەی پێدا تێپەڕیوە، لە ئێستادا دەرامەتی وزە لە پیشەسازیدا بە چەندین شێوە بەكاردەهێنرێت:
1. سووتەمەنی: وزە بەكاردەهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی گەرمی ئەویش بە چەند شێوازێك:
أ. سووتەمەنی ووشك: دار و خەڵوزی ڕووەكی و خەڵوزی بەردی و پاشماوە ڕووەكی و ئاژەڵیەكان دەگرێتەوە، بەڵام خەڵوزی بەردی گرنگترین جۆریانە.
ب. سووتەمەنی شل: چەندین جۆری داهات دەگرێتەوە بەڵام گرنگترینیان نەوت و مشتەقەكانیەتی.
ج. سووتەمەنی گازی: گازی سروشتی هەندێ مشتەقی نەوتی دەگرێتەوە.
2. وزەی جوڵێنەر: بەكاردەهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پێوست بۆ جوڵەی میكانیكی جوڵاندنی ئامێر و ئامرازەكان، بۆ بەدەستهێنانیشی چەندین جۆر سوتەمەنی بەكاردەهێنرێت لەڕێگەی بەرهەمهێنانی هەڵم.
3. كارەبا: ئەتوانین بە كاری بهێنین بە هەموو شێوەیەك كە سەرچاوەی سووتەمەنی و سەرچاوەی جووڵەی میكانیكییە، هەروەها سەرچاوەی ڕووناك كەرەوەیە، دەتوانین كارەبا بە چەندین شێوە بەرهەم بهێنین لە گرنگترینیان هێزی ئاوی یان وزەی كهرۆگەرمی كە بەرهەرهەم دێت بە هەموو سەرچاوەكانی وزە كە پێشتر ئاماژەكان پێكرد، ئەمە جگە لە بەرهەمهێنانی بە وزەی با و خۆر، و لە ئێستایشدا وزەی ئەتۆم بەكاردەهێنرێت كە باشترین جۆرە.