پارێزگای سلێمانی به‌شێك بووه له شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا، مێژووی نیشتهجێبووت تێیدا بۆ مێژووییه‌كی كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، به به‌رده‌وامی گۆڕانكاری سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست كردووه، ئه‌م كاریگه‌رییانه كۆمه‌ڵێك لێكه‌وته‌یان هه‌بووه، گرنگترینیان زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان‌و پاشانیش ژماره‌ی شاره‌كان‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شارنیشینی، به جۆرێك ژماره‌ی شاره‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه له نێوان ساڵانی (1977-2019ز) له (33) شار بۆ (54) شار‌و رێژه‌ی شارنیشینیش له (47.2 ٪)ه‌وه بۆ (85.2٪) زیادیانكردووه. ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی كۆمه‌ڵێ كێشه له سیستمی شارستانی له رووی گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌و شوێنی جوگرافی‌و ریزبه‌ندی شاره‌كان له ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌دا. به‌بێ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی پێویست له ئاستی ئه‌م گۆڕانكاری‌و كێشانه‌دا به‌رچاو بكه‌وێت. بۆیه له‌م روه‌وه كێشه‌ی توێژینه‌وه‌كه له‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو:
دەرئەنجام:
له‌دوای ئه‌نجامدانی ته‌واوی هه‌نگاو جێ به‌جێ كردنی ته‌واوی ئامرازه ئاماریو كارتۆگرافیهكان، به‌گوێره‌ی میتۆده به‌كارهاتووه‌كان، له كۆتایدا توێژینه‌وه‌كه به كۆمه‌ڵێ ده‌رئه‌نجام گه‌یشت:
1. به گوێره‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنیكی نزیكتری درهاوسێ بۆ دۆزینەوەی شێوازی دابەشبوونی شاره‌كانی ناوچەی توێژینەوە دەركەوت شێوازی دابه‌شبوونی شاره‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه شێوازی هه‌ڕه‌مه‌كی وهرنهكرتووه، به‌ڵكو شێوازی دابه‌شبوونی (په‌رشوبڵاو)ەوە، كه ئه‌م راستی یه له رێگای ئاماری چوار گۆشه‌ی كایش پشت راست كراوه‌ته‌وه.
2. به گوێره‌ی به‌كارهێنانی چه‌ماوه‌ی لۆرنز دابه‌شبوونی شوێنی شاره‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه به‌سه‌ر رووبه‌ری ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌دا به شێوه‌یه‌كی نموونه‌ی نی یه، چونكه به ناكه‌ونه سه‌ر هێڵی ته‌ریبی چه‌ماوه‌كه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شێوازی دابه‌شبوونی شاره‌كان به‌گوێره‌ی دانیشتووانیان به‌پێی به‌كارهێنانی هاوكۆڵكهی مۆران بریتی یه له شێوازی هه‌ڕه‌مه‌كی.
3. ئاراستەی دابەشبوونی شاره‌كان بەدەوری خاڵی سەنتەری ناوەندیدا، لەباكوری رۆژئاواوە بۆ باشوری رۆژهەڵاتە.
4. چڕی شاره‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه له ئاستێكی نزمدایه، چونكه ته‌نها (2.9 شار/1000كم2)
دایه، دووری نێوان شاره‌كانیش (19.9كم).
5. هۆكارە سروشتیەكان كاریگەری زۆریان لەسەر ئاراستەكردنو شێواز‌و قەبارەی دابەشبوونی شاره‌كان هەبووە، لە گرنگترین هۆكارەكانیش بەرزونزمیو دەرامەتی ئاو دەبینرێن، چونكە شێوه‌ی دابه‌شبوونی شاره‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه له به‌شی باشوری ناوچه‌ی توێژینه‌وه به‌هۆی ئاسانی رووی زه‌وییه‌وه زیاتر په‌رشوبڵاون تاوه‌كو باكورو رۆژهه‌ڵاتی كه زیاتر كۆبووهن، چونكه رووی زه‌وی له‌و ناوچانه سه‌ختر ده‌بنه‌وه. هەروەها لەدیاریكردنی ئاراستەی دابەشبوونی شاره‌كاندا (رووباری سیروان‌و زێی بچووك‌و به‌نداوی دهربهندیخانو دووكان) كاریگه‌رییان هه‌یه، كه چەندین شار بەدرێژایی ئەم سەرچاوە ئاوییانە بەشێوازی هێڵیو كۆبووه دەركەوتوون.
6. هۆكارە مرۆییەكان كاریگه‌رییان له نەخشاندنی شێوازی بڵاوبوونەوەی شاره‌كاندا هەبووە، بەڵام لەنێو هەموویاندا كاریگەریی هۆكارە ڕامیارییەكان زۆر بەڕوونی هەستی پێدەكرێت، ئه‌مه‌ش له‌و رووه‌ی هه‌ندێك له‌و ئۆردوگایانه‌ی له ناوچەی توێژینه‌وه‌دا دروست كران بوون به بنه‌ڕه‌تی چه‌ند شارێك وه‌كو (سەروچاوە، رزگاری، حاجیاوا، شۆڕش، تەكیە). هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی بڕیاره كارگێڕییه‌كاندا له نێوان ساڵانی (2004-2008) چه‌ند گوندێك كران به شار(ناحییه). ئەمە جگە لەوەی ڕێگاكانی گواستنەوەش كاریگەری گەورەیان لەسەر شێوازی دابەشبوونی شاره‌كانی ناوچەی توێژینه‌وه هەبووە.
پێشنیار:
لەسەر بنەمای ئەو ئەنجامانەی توێژینەوەكه پێی گەیشتووە دەتوانرێ ئەم پێشنیازانە بخرێتەڕوو:
1. پێویسته شاره‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه له رووی چه‌ندێتی‌و چۆنێتیه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره دیاریكراوه‌كانی پلاندانان پۆلێن بكرێن، چونكه به‌شێكی زۆر شاره‌كان هه‌ر له‌كاتی دروستبوونیانه‌وه بنه‌ماكانی بوون بهشاربوونیان تێدا نه‌بووه یان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه.
2. كاركردن بۆ دروستكردنی داتا به‌یسێكی گشتگیر له ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌دا، به‌جورێك سوودی لێوه‌ربگیرێت بۆ دانانی پلانی گه‌شه‌پێدانی گشتگیری گونجاو بۆ پێشخستنی گه‌شه‌پێدانی شاره‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان.
3. كاركردن بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی هاوسه‌نگ له هه‌موو شاره‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه بۆ دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی دانیشتووان به‌سه‌ر شاره‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه، له رێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی ورد له هه‌موو ناوچه‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی هه‌موو توانا ئابورییه به‌رده‌سته‌كان و یه‌كسانی له دابه‌شكردنی پرۆژه‌كانی گهشهپێدانو پێدانی ئه‌وله‌ویه‌ت
به‌و شارانه‌ی كه دانیشتووانیان كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانیان تێدا به‌رز بكرێته‌وه.
4. جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رنامه‌ی سیسته‌می زانیاری جوگرافی له گه‌یشتن به ئه‌نجامی ورد له شیكاری دیارده خاڵییه جوگرافییه‌كاندا.