پەڕەی یەكەم و دووەمی حاشیەیەك لەسەر "الزوراء" ی محەمەد سدیق دوانی كە پێشكەش میر شەرەفخانی جەزیرە كراوە و ستایشی زۆری حوكمڕانییەكەی و سەرجەم وڵاتی كوردان دەكات بەوەی هەمیشە پەناگەی زانایان و چاكەكاران بووە. بەڵام بەداخەوە بەهۆی فەوتانی لاپەڕەی یەكەم ناوی نوسەری حاشیەكەو خاوەنی ئەم بەرهەمە تا ئێستا نەزانراوە.
ئەم دەستنووسە لە لە كتێبخانەی "الملك عبدلله بن عبدالعزیز الجامعية" پارێزراوە و وێنەی دیجیتاڵیی لە #ناوەندی_كوردستان، #زانكۆی_سلێمانی هەیە.
دەستنووسەكە لەساڵی 1238 كۆچی/ 1822 لەلایەن كەسێكەوە بەناوی "عبدالله بن رجب الكناكري" نوسراوەتەوەو لە لاپەڕی كۆتایی ناوی خۆی نووسیوە.
پێڕستکردن: یاسین تەها