مەلا حەسەنی بەرزنجی كە خاوەنی ئەم دەستخەتەیە كوڕی مەزڵوم بەرزنجی و كوڕەزای محەمەد ڕەسوڵی باوە گەورەی بەرزنجییەكانە. مەلا حەسەن لەدایكبووی شاری مەدینەیە (1099 ك/ 1688 ز)، بەهۆی تۆمەتباركردنیان بە پاڵپشتی "ئاغەوات" كە كرێكار و خەڵكی هەژاری مەدینە بوون لەگەڵ باوكیدا فەرمانی كوشتنیان بۆ دەرچووە، ناچار پاش كوشتنی مەلا عەبدولكەریمی باوكی "مەزڵوم" بەنهێنی هەڵهاتووە بۆ میسر و خۆی دەرباز كردووە لەسزای كوشتن و لەوێ سەرقاڵی كاری نووسین و وتاردان بووە، بەڵام دوای چوار ساڵ لەئاوارەیی لە (1138ك/1726 ز) بەنەخۆشی تاعوون كۆچی دوایی كردووە.