نامەیەکی باوکانی خوێندکارانی شارەدێی گوڵپ لە ناوچەی هەورامان، کە تیایدا داوا لە بەڕیوەبەری قوتابخانەکە (م.ئەحمەد حسێن1928_2018.ز) کراوە مناڵەکانیان دەرنەچێنرێن بۆ پۆلێکیتر {بە پێی بڕیاری عبور} لە کاتێکدا لە وانەیەکدا بە پێی تاقیکردنەوە دەرنەچوون و "زانیاریی تەواویان وەرنەگرتووە". مێژووی نامەکە بۆ 26/11/1958 دەگەڕێتەوە و نزیکەی چوار مانگ دوای کودەتای #١٤ی_تەموز ی#عبدالکریم_قاسم و هاوڕێکانی بووە و عێراق لە سەروبەندی ئاژاوە و ناڕێکوکپێکی کارگێڕیدا بووە، بەڵام ئەم باوکانە بە نامەیەک ئەم ناڕەزایەتییە و ئەم پابەندییە زانستییە و بەرپرسیارێتییە دەخەنە ئەستۆی خۆیان و کاربەدەستانی پەروەردە و بە پێی خشتەیەک ناوی یانزە قوتابی و یانزە سەرپەرشتیاری قوتابییەکە هاتووە کەپەنجەمۆر و ئیمزایان لەسەرکردووە، بە خەتێکی ڕوقعەی ناپابەندەوە نوسراوەتەوە.
سوپاس بۆ بەڕێز م.ئیبراهیم میکە عەلی نوسەر و توێژەر، کە کۆپییەکی نامەکەی بۆ ئەرشیفی ناوەندی کوردستان نارد، هیوادارین بتوانین ئۆرجیناڵ یان کۆپییەکەی جوانتر و بە کوالیتییەکی بەرزترەوە بکەوێتە دەستمان، داواکاریشین هەرکەس زانیاری لەسەر ئەم نامە گرنگە هەیە، بە سوپاسەوە ئاگادارمان بکاتەوە.
گوڵپ کەوتووەتە ناحیەی خورماڵی پارێزگای ھەڵەبجەی هەرێمی کوردستانی عێراق. لە باکورەوە لەگەڵ گوندی سەرگەت و لە باشورەوە لەگەڵ گوندی نارنجڵە و لەباکوردی ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی باخەکۆن لەڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی دێکۆن هاوسنورە.
#گوڵپ #هەورامان #کوردستان #پەروەردە #قوتابخانە #خوێندکاران#عبور #ناوەندی_کوردستان #زانکۆی_سلێمانی #ئەرشیف#بەڵگەنامەکان #نامەکان #hardimahdi