دەستخەتی مەلا ئەحمەدی سۆرانی

الجواهر النفيسة للكُردي

دانەر: مەلا ئەحمەد برایم كوردی

ناسیخ: ناديار

جۆرى خەت: نەسخ

شوێنی پاراستن: مكتبة جامعة الملك سعود

بابه‌ت: ڕەوێ و ڕەفتاری ئیسلامی

بەرگپەڕە: 189

ئەرشیفی دیجیتاڵیی: #ناوەندی_كوردستان، #زانكۆی_سلێمانی

خاوەنی ئەم دەستخەتە شەرعزانێكی خەڵكی شامی بەڕەچەڵەك شارەزوورییە و بە كوردی و شافیعی و سۆرانی و كۆیی ناسراوەو مامۆستای قوتابخانەی تەها زادە بووە لەشاری حەلەبی شام.

ساڵی 1117 ك لە سۆران لە دایكبووە و لە 1164 ك چووەتە حەلەب. لە 1174ك چووەتە حەج و پاشان ڕویكردوەتە قودس و لەوێشەوە بۆ قاهیرەو بووەتە یەكێك لە ناودارانی سەردەمی خۆی. باوەڕ وەهایە ئەم كوردە ناسراوە خەڵكی شاری كۆیە بێت و سەرەتا لە وڵاتی خۆی پێگەشتبێت و پاشان ڕویكردبێتە شارە ئیسلامییەكان بۆ خوێندن و سۆراغكردنی خوێندن.

چیرۆكی دامەزراندنی مەلا ئەحمەد وەك مامۆستا لە قوتابخانەی تەها زادە دەگەرێتەوە بۆ سەرسامبوونی دادوەر ئەحمەد ئەفەندی تەها زادەی خاوەنی قوتابخانەی ئەحمەدییەی حەلەب بە ئاستی تێگەشتن و زانیارییەكانی و لە وەقفنامەی ئەو قوتابخانەیەشدا كە هەرچی كتێبی بەنرخ او ئامێری فەلەكی گرانبەهی قوتابخانەكەیە بەخشراوەتە مامۆستا كوردە باشەكانی دەوروبەری موسڵ و شاری كۆیە و ئەمەش بەمەرج گیراوە لە وەقفی ئامێر و كەرەستەكان، هەروەها ئاماژەیەكیشە لەسەر پێگەی ئەو مەلاو مامۆستا كوردانەی وڵاتی خۆیان جێهێشتووە بەرەو شام و حەلەب بەتایبەت لەدەوروبەری شاری كۆیە.

ئەم دەستنووسەی مەلا ئەحمەد كە لە دەستنووسخانەی شا سعود هەیە، سەرەتاكەی فەوتاوە بەڵام ناوەڕۆكەكەی دەربارەی ڕەوێ و ڕەفتار و ئاداب و ئەخلاقی ئیسلامییەو یەكێكە لەسەرچاوە بەناوبانگەكان لەو بوارەدا.