مەلودنامەی بەرزنجی ـ نوسخەی یابان
مەلودنامەی بەرزنجی ـ نوسخەی یابان
لاپەڕەكانی سەرەتاو پێش كۆتایی مەولودی بەرزنجی نوسخەی پەیمانگای دەستنووسە رۆژهەڵاتییەكانی تۆكیۆی پایتەختی یابان كە لەلایەن سەعید مەحمود چنار ـەوە نەسخ كراوەو باوەڕ وەهایە ڕوونترین نوسخەی بەردەست بێت.
مەولودی سەید جەعفەری بەرزنجی بەناوبانگترین مەولودنامەی پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ) كە لەمانگی مەولود دەخوێنرێتەوەو هەندێ لە زانایانی شەریعەتیش پێی دەڵێن "العقد الجوهر فی مولد النبي الأزهر".
ئەم مەولودنامەیە لەدایكبوون، پێغەمبەرایەتی، هیجرەت، ئاكار و بەشداریی شەڕەكانی پێغەمبەری ئیسلام ڕوون دەكاتەوە بەشێوەی پەخشان و هۆنراوەو دانەر چەند شێوازێكی دەربڕینی جیاجیای وێژەیی بەكارهێناوە لە داڕشتنیداو بەشێوەیەكی بەرفراوان پشتی بە "تشبیه" ی ڕەوانبێژی بەستووە.
سەید جەعفەر بەرزنجی لەنەوەی بەرزنجییەكانی شاری مەدینەیەو هەر لەوێ لە دایكبووەو لە مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) بووەتە مامۆستا تا ئەوكاتەی لە 1764 ز كۆچی دوایی كردووە.
ئەرشیفی دیجیتاڵیی: #ناوەندی_كوردستان، #زانكۆی_سلێمانی
زانیارییەكان
عقد الجوهر في مولد النبي الأزهر
دانەر: جعفر بن حسن بن عبدالكريم البرزنجي زين العابدين بن السید محمد رسول البرزنجي (1764ز مردووە)
ناسیخ: سعید محمود الجناري
جۆری خهت: ئاسایی
مێژووی نوسینهوه: 1271 ك
شوێنی پاراستن: پەیمانگای دەستنوسە رۆژهەڵاتییەكانی تۆكیۆ _ یابان
بابهت: ژیاننامەی پێغەمبەر
ژمارەى بەرگپەڕە: 40
پێڕستكردن: یاسین تەها