خوێندکارانی بەشی زانستە رامیارییەکانی زانکۆی سلێمانی سەردانی ناوەندی کوردستانیان کرد
ئەمڕۆ خوێندکارانی بەشی زانستە رامیارییەکانی سەر بە کۆلێژی زانستە رامیارییەکان لە گەشتێکی زانستیدا سەردانی ناوەندی کوردستانیان کرد.
لە چوارچێوەی خوێندنی وانەی کوردۆلۆجی، خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی زانستە ڕامیارییەکان، گەشتێکی زانستیان بۆ «ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی»سەر بە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا.
لەسەردانەکەدا لەلایەن «د.ھەردی مەھدی، م.یاسین تەھا، م.قاسم و شەنگە شەھاب» کۆمەڵێک بەڵگەنامەی مێژووی و دەستنووس و ڤیدیۆی مێژووی کوردستان بۆ خوێندکاران روونکرایەوە و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی مێژووی کوردستان کرا.
ھاوکات لەلایەن ئەو مامۆستا و توێژەرانەوە دەستنووس و بەڵگەنامەکان و شێوازی ئەرشیفکردنی مێژووی کوردستان بۆ خوێندکاران ڕونکرایەوە و چەندین دەستنووسی ئۆرجیناڵ و بەڵگەنامەیان بە خوێندکاران ئاشناکرد.
نمایشکردنی دەستنووس و بەڵگەنامەکان بۆ قوتابیانی قوتابخانەی جیهانی ناحکومی
قوتابیانی قوتابخانەی جیهانی ناحکومی سەردانی ناوەندی کوردستانیان کرد و بەشێک لە دەستنووس و بەڵگەنامە ئۆرجیناڵ و دیجیتاڵەکانی پەیوست بە مێژووی کوردستانیان بۆ نمایشکرا.
رۆژی چوارشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەشێك لە قوتابیانی قوتابخانەی جیهانی ناحکومی لە گەشتیکی زانستییدا سەردانی (ناوەندی کودستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی)یان کرد.
لە رێگەی نمایشکردنی دەستنووس و بەڵگەنامە مئژووییەکانەوە، باس لە مێژووی کوردستان و ئەدەبیاتی کوردیی و رووداوە مێژووییەکانیان بۆ کرا.
قوتابیان سەردانی بەشەکانی ناوەندی کوردستانیان کرد و لەلایەن توێژەرانەوە وەڵامی پرسیارەکانیان درایەوە و بەشێک لە دەستنووس و بەڵگەنامەکانیان بۆ روونکرایەوە کە پەیوەست بوون بەو بابەتانەی لە پرۆگرامی خوێندنی قوتابیاندا هەیە.
گەشتە زانستییەکە بە سەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی مێژوو و زمانی کوردی (مامۆستا بابان و مامۆستا نیان) ئەنجامدرا.