ناوەندێکی بەڵگەنامەیی- دیکۆمێنتکردن و توێژینەوەی ئەکادیمییە لەسەر ئاستی کوردستان دامەزراوە بە مەبەستی کارکردن لە هەر چوار ئاستی ئەرشیفی: دیکۆمێنتکردن-التوثیق (دیکۆمێنتپارێزی، کۆکردنەوەی دیکۆمێنتی ناوخۆ و دەرەوە و ئەرشیفی رۆژنامەوانی کوردستان)، کۆکردنەوەی مێژووی زارەکی (لەپێناو پاراستنی مێژووی نەنوسراوەی هاوچەرخی کلتوری کوردستان)، دەستنوسەکانی کوردستان (کۆکردنەوە و پاراستن)، و پاشان بنیاتانی کتێبخانەیەکی دیجیتاڵی(نوسراو، وێنەیی و دەنگی) بۆ هەر سێ ئاستەکەی پێشوو و ئەنجامدانی توێژینەوە تیایاندا لە رێگەی کۆنفرانس و چالاکی و گۆڤارە زانستییەکەیی و بڵاوکراوەکانییەوە و سەر بە زانکۆی سلێمانی/وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت.
دیدگا و گرنگیی دامەزراندن:
لە ئێستادا هەژموونی مێژوو و گێڕانەوەكانی دراوسێ سەردەستەكان و رۆژهەڵاتنان بەسەر گێڕانەوەدا زاڵە و لە پێناو خوێندنەوەیەكی كوردستانیانە بۆ بنیادنانی شوناسێكی نیشتیمانی گشتگیر، ئەم ناوەندە باوەڕی وایە كەس هێندەی كوردستانییەكان مێژوو و گلتوری خۆیان باشتر ناگێڕنەوە كە دەربڕی واقع و هەستی هەر مرۆڤێكی كوردستانی بێت و كەس هێندەی ئەوان مێژووی رووداوەبەسەرداهاتووەكانی خۆیان لە سینە و زاریاندا هەڵنەگرتووە. بۆیە ئەو ناوەندە لە هەوڵدایە كە ئەرشیفێكی هاوچەرخ و دیجیتاڵ و كاغەدزییی بابەتیانە بۆ خزمەتی شوناسسازی كوردستان بخاتە بەردەستی خوزایار و توێژەر و خوێندكاری كورد. گێڕانەوە و نووسینەوەیەکی کوردیانە بۆ مێژووی کورد کە جیاوازبێت لە گێڕانەوەی ووڵاتانی دراوسێ و ڕۆژهەڵاتناسەکان و گەیشتن بە «خوێندنەوەیەکی نوێ» بۆ مێژووی کورد.
گرینگیدان بە کۆکردنەوەی هەرجۆرە دەستنوس و بەڵگەنامە و وێنەیەک کە پەیوەندی بە مێژوو و کەلتور و کۆمەڵگای کوردەوە هەبێت.
بونیادنتانەوەی «شوناسێکی نیشتمانی کوردستانی بۆ سەرجەم ناوچە و پێکهاتە نەتەوەیی، ئایینی، مەزهەبی، ڕەگەزی و دۆخی کلتوری و سیاسی کوردستان.
دروستکردنەوەی «دیدگایەکی نیشتمانیی کوردستانیانە» بۆ گێڕانەوە و نووسینەوەی مێژوو و ڕووداو و دیاردەکانی ناو کۆمەڵگەی کورد، لە ڕێگەی بەکارهێنانی میتۆدی هاوبەش و فرەڕەهەندی زانستییەوە.
ناوەندی بەڵگەنامەیی و توێژینەوەی ئەکادیمی کوردستانی هەوڵدەدات بە پێی پلانی کورتمەودا و درێژمەودا ئەم ئامانجانە بهێنێتەدی:
1) زیندووکردنەوە و زیندووڕاگرتنی میراتی نوسراو و زارەکی کوردستان و پاراستنی ئەو بەڵگەنامانەی کە پەیوەستن بە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی کوردستانەوە.
2) ببێتە ناوەندێک بۆ وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ دروستکردنی دیدگایەکی نیشتمانی کوردستانییانە بۆ گێڕانەوە و نوسینەوەی مێژوو و روداو و دیاردەکانی ناو کلتوری کۆمەڵگەی کوردستان، وەک سەرەتایەکی نوسینەوەی مێژوو و گێڕانەوەی کۆمەڵگەی کوردستان بە چاو و دیدگایەکی کوردستانی نزیک لە واقیعی هەبووی کوردستان، وەک هەوڵ و بناغەیەکیش بۆ دەربازبوون لە گێڕانەوەی باوی دراوسێ سەردەستەکان و رۆژهەڵاتناسان بۆ مێژووی کلتور و کۆمەڵگەی کوردستانی لەرێگەی بەکارهێنانی میتۆدی هاوبەش و فرەڕەهەندی نێوان بەشەکان و توێژینەوە بە شێوازی Interdisciplinary و بە سودوەرگرتن لە زیاد لە بەشێکی زانستی و هەوڵدان بۆ کاردنی پێکەوەیی نێوان بەشەکان لەپێناو سازاندنی دیدێکی تەواوکاریی هاوبەش بۆ مێژوو و ئەرشیف و کلتوری کۆمەڵگەی کوردستان و گۆڕینەوەی سود و هاوکاریی.
3) دیجیتاڵیزەکردن:
- ئەم بەشە هەڵدەستێت بە دیجیتاڵیزەکردن و پۆلێنکردن و ژماراندنی ئەو بەڵگە و دەستنوس و رۆژنامانەی کە لەلایەن بەشەکانەوە دەنێردرێن بۆ دیجیتاڵیزەکردن و پاشان لە رێگەی تۆڕێکی نێتۆرکەوە (Network)ەوە دەنێردرێنەوە بۆ بەشەکان و لەوێوە لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتی سەنتەردەکەدا دەنێردرێنە ناو کتێبخانە دیجیتاڵییەکانەوە.
- لەگەڵ ئەوەشدا سەرپەرشتی سەرجەم ئامێرە ئەلیکرۆنییەکانی بەشەکان و کتێبخانەکانی سەنتەر دەکات و رێکیان دەخاتەوە.
- ئامادەکار و چاودێری تۆڕی نێتۆرکی نێو کۆی دەزگاکەیە.
- هەروەها پارێزەری پاراستنی بەڵگە و بابەتە دیجیتاڵییەکانە و ئاگادری دزەپێنەکردن و پاراستنیانە بەجۆرێک تەنها لەرێی بەشەکان و بە پێی رێنمایی دەخرێنەبەردەست سەردانکەران و هاوبەشەکانەوە.
- ئەم بەشە هەڵدەستێت بە ئامادەکاری بەرهەمە دیجیتاڵییەکانی سەنتەر وەک (DVDبەڵگەنامەییەکان، چاپکراوە ئەلیکترۆنییەکان، ماڵپەڕ و ئیمەیڵ و پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان لەگەڵ سەردانکەر و هاوبەشان).
* سەبارەت بە سۆفوێری ناوەند:
سۆفتوێری ئەرشیفی و گەڕانی(browser)، ناوەند كە تایبەت بەم ناوەندە و كارەكانی دروستكراوە، بریتییە لە ئامێرێكی پۆلێنكردن، رێكخستن و ناساندنی بەڵگەنامەكان و دەستنووس، هەروەها تۆماركردنی كتێب، ماستەرنامە، تێزی دكتۆرا و گۆڤار و رۆژنامەكان كە تایبەتمەندی سێرچكردنی پێدراوە.
- ئامێرەكە لە بەشی تۆماركردنی داتاكاندا لەم چەن بەشە پێكهاتووە: 1-بەڵگەنامەكان2-دەستنووسەكان، 3-وێنەكان، 4-مێژووی زارەكی، 5،كتێب، 6-رۆژنامەكان،7-گۆڤارەكان، 8-توێژینەوەكان، 9-تێزی دكتۆرا و ماستەرنامەكان.
- لە بەشی بەڵگەنامەكاندا ئەم خزمەتگوزارییە پێشكەش بە توێژەران دەكرێت كە بتوانن بگەڕێن بە دوای بەڵگەنامەكاندا لە رێگەی كلیلەوشە، ناونیشان و ناوەڕۆكی بابەتەكە. هەروەها بۆ ئاسانتركردنی كاری توێژەران سۆفوێرەكە تایبەتمەندی گەڕانی بەپێی ساڵی تۆماركردنی بەڵگەنامەكان و زمانی نووسنیی بەڵگەنامەكان پێدراوە.
- هەر یەك لە بەشەكانی تایبەت بە تۆماركردنی داتاكان، خاوەنی كۆدی تایبەت بە خۆیەتی كە كاری گەڕان ئاسان دەكات، بۆ نمونە بەڵگەنامەی عەرەبیD.A، دەستنووسی كوردیM.K، وێنەی تایبەت بە كوردستان I.K و مێژووی زارەكیOH.K
4) گرنگیدان بە مێژووی زارەکی و هەوڵدان بۆ رێکخستنی پرۆسەیەکی گونجاو بۆ تۆمارکردنەوەی مێژووی هاوچەرخی زارەکی کوردستان و ئەنجامدانی توێژینەوە لەوبوارەدا، وەک یەکەم دەزگای کوردستان کە ئەم ئەرکە دەخاتە ئەستۆی خۆی.
5) کارکردن لەسەر دیکۆمێنتکردن و بڵاوکردنەوە و ئەنجامدانی توێژینەوەی پێویست لە بوارەکانی:
§ جوڵانەوەی سیاسی و رزگاریخوازی کوردستانی لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لەرێی سودوەرگرتن لە مێژووی زارەکی و نوسراو و بەڵگەنامە کوردستانییەکانی پەیوەست بەم بوارەوە.
§ کۆکردنەوەی سەرجەم دانیشتنەکان و وەقایعی خولەکانی پەرلەمانی کوردستان و وبەشداری و نوتقی پەرلەمانتاران بە پێی خولەکان و دیجیتالیزەکردن و بڵاوکردنەوەیان بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ توێژەران و نزیککردنەوەیان لە وێنەیەکی راست و وردی روداو ململانێکانی نێو پرۆسەی سیاسیی و پەرلەمانی.
§ تۆمارکردنەوە و توێژینەوە لە مێژووی کۆمەڵایەتی ناوچەیی شار و لادێ و ناوچەکانی کوردستان(نوسراو و زارەکی) وەک بنچینەیەک بۆ تۆمارکردن و پاراستن لە فەوتانی مێژووی کلتوری و فەراهەمکردنی بناغە و پێدراویی پێویست بۆ نوسینەوەی مێژوویەکی نیشتمانیی گشتگیر لەسەر بنەمای پەرەپێدانی کلتوری هاوبەشی هاونیشتمانیانی کوردستان و دروستکردنی دیدێکی سەرووناوچەیی لە گێڕانەوەی کۆژان و ڕوداوەکانی کوردستان.
6) دروستکردنی هەماهەنگی و پەرەدان و پشتیوانی لەگەڵ بەشە زانستییەکانی وەک (مێژوو، شوێنەوار، کۆمەڵناسی، جوگرافیا، دیراساتی ئیسلامی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان)ی زانکۆکانی کوردستان تا لە رێیەوە زوتر ئامانجەکانی سەنتەرەکە زانستیانەتر بێتەدی و خوێندکارانی بەشەکانی بکەونە کاری مەیدانی. ئەمەش هەنگاوێکی نوێیە بۆ بەستنەوەی زانکۆ بە مەیدانی کۆمەڵگەی کوردستانەوە.
7) ببێتە سەرچاوەیەکی داهاتی زانستی و پەرەدان بە گەشتیاریی فێرکاریی، بۆ زانکۆ و شاری سلێمانی و کوردستان.