دەستنووسەکان
دەستنووسەکان
ئەم بەشە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوە و دابینکردن و پاراستن(ئاگاداربوون و چاککردنەوەیان) و بەرزکردنەوەیان بۆ هەڵسەنگاندنی ( لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێوەبردنەوە) دەستنووسەکان، پاشان پۆلێنبەندی و ناساندن(کات و نوسەر و سەردەم و فۆرم و جۆر و بابەتی دەستنوسەکە) و توێژینەوە و پێشکەشکردنی دەستنووسەکانی بە سەردانکەران و هاوبەشان. هاوکات بە پێی پێویست و لەسەر داوای ئەنجومەنی بەڕێوەبردن پێڕست بۆ دەستنوسەکان و بڵاوکراوەی ناساندنیان و ڕیکلامیان بۆ دەکات و بە چالاکیی و توێژینەوەکانی گۆڤاری تایبەت بە سەنتەرەکە دەوڵەمەند دەکات.