جێبەجێنەکردنی پرۆسەی بەکوردیکردنی خوێندن لە کەرکوک(1960)

جێبەجێنەکردنی پرۆسەی بەکوردیکردنی خوێندن لە کەرکوک(1960)

لە ڕۆژنامەی صوت الاکرادی ١٩٦٠-ەوە:

"یەکێک لە دەسکەوتەکانی شۆڕشی سەرکەوتوو کە لە ١٤ی تەموزدا ڕوویدا، ئەو کۆنگرە فێرکاریی و خوێندکارییانە بوون کە تیێدا لەنێو ئەو مافە دیموکراسییانەی کە پێویستە فەراهەم بکرێن بۆ گەلی عێراق بە هەردوو بەشی عەرەبی و کوردی و کەمینەکانییەوە و لە نێویدا دان نراوە بە خوێندنی کوردی کە مافێکە لە مافەکانی گەلی کورد.

ئەم پێشنیارانە بوونە یاسا، لەسەر ئەو بنەمایەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خوێندنی کوردی دامەزرا. چەندین بار لە وتارەکانی سەرۆکی دەسپاک و لە لێدوانەکانیدا داوای جێبەجێکردنی ئەم مافە کراوە کە خوێندنی کوردی بەرجەستە بکرێت نەک تەنها لە کوردستان بەڵکو لە تەواوی خوێندنگە ناوەندییەکان و ئامادەییەکان و کۆلێژ و زانکۆکان لە عێراقدا، پیادە بکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئەمە نەکراوە ئەوەتا چەندین گوند لە لیوای کەرکوک هیچیان بۆ نەنێردراوە تەنها چەند مامۆستایەک نەبێت کە یەک وشەی کوردیش تێناگەن. کتێبی کوردیش هیچ دابەش نەکراوە، لە کاتێکدا کتێبی کوردی لە گەنجینەکانی بەڕێوەبەرایەتیی مەعاریف (پەروەردە) هەیە و هیچ کەسێک سوودیان لێوەرناگرێت جرجەکان نەبێت..."

ڕۆژنامەی "صوت الاکراد": گۆشەی تحفة الیوم، بابەتی: خوێندنی کوردی، کەی لە لیوای کەرکوک جێبەجێ دەکرێت، ژمارە ٧١، ساڵی یەکەم، 25تشرینی دووەم١٩٦٠، ل١.

رۆژنامەی صوت الاکراد رۆژنامەیەکی رۆژانە و سەرنووسەری رۆژنامەکە پارێزەر عومەر جەلال حەوێزی بوو، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەوەشێنرا، لە ساڵی ١٩٦٠ لە بەغدا دەردەچوو.

رۆژنامەکە بۆ توێژەرانی بواری مێژوو، ڕۆژنامەگەری، سیاسەت و کۆمەڵناسی بایەخێکی تایبەتی هەیە و سەرجەم ژمارەکانی لە ئەرشیفی دیجیتاڵی ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی پارێزراون.

ئامادەکردن: هەردی مەهدی