دەستنووسی مێژووی دەوڵەتی کوردان (تاریخ دولة ألاكراد)ی سوڵتان سەڵاحەدین
یهكێك لهسهچاوه سهرهكییهكانی مێژووی كورد و ئیسلام كه یەکەمین و کۆنترین دەستنووس کە تا ئيستا بهردهسته تایبەت بە مێژووی کورد.
کتیبی دەستنووسی تاریخ دولة ألاكراد (مێژووی دەوڵەتی کوردان) نووسینی ئەلخەزرەجی (محەمەدی کوڕی ئیبراهیمی کوڕی محەمەدی کوڕی ئەبوو فەراس عەبدولعەزیز ئەلئەنەساری ئەلخەزرەجی) كه بهزمانى عهرهبی له 400 لاپهره پێكهاتووه.
مێژوونوس ئەلخەزرەجی باسی سوڵتانی کورد صلاح الدین و ڕۆژانی دەوڵەتی ئەیوبی لە نيوان ساڵانى 571-655 ك (1175-1257) دهکات.
ئەم دەستنووسە لە ساڵی ٢٠١٥ لە تورکیا، لەلایەن م ئەمین نارۆزی-یەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی/کرمانجی ژووروو و بە پیتی لاتینی و لە ساڵی ٢٠١٥دا لە دەزگای وەشاندنی ئازاد چاپ و بلاوکراوەتەوە.
ئهم دەستنووسه (تاریخ دولة ألاكراد) له کتێبخانەی سولهیمانیهی شاری ئەستەنبوڵ پارێزاوه.
El-Hazrecî, Târihu Devleti'l-Ekrâd, Süleymaniye Kütüphanesi, Hekimoğlu Bölümü'nde, No: 695.
لە دەستنووسەکەدا، له تەنیشت وشەی "الاکراد" ووشهی "والأتراک"ی بۆ زیاد کراوە. ئهگهر سهرنج بدهین دهبینین ووشهی "والأتراک" تۆختر و بە قەڵەم و خەتێکی جیاوازە. جگه لهمه لە خوارەوەی کتێبەکە ناونیشانهكه دووبارە نووسراوەتەوە بهڵام تەنها "تاریخ دوله الاكراد" هەیە، بهبێ ووشهی تورک (و الأتراک)ە و ڕوون دیارە دەستکاری دەستنووسەکە کراوە و تەحریف کراوە.
سەلاحەدینى ئەیوبى ساڵى 532 ک/1138 ز لەتکریت لەدایک بووە کە ناوەندى پارێزگاى سەلاحەدینی ئێستایە، لەوکاتەشدا "ئەیوبى کوڕى شادى" والى ناوچەکە بووە. ڕەچەڵەکى سەلاحەدین دەگەرێتەوە بۆ شارۆچکەى "دوین" کە لەکۆتا سنورى ئازەربایجانە لەرۆژهەڵاتى ئیسلامی (ناوچەیەکى کوردییە)، بەڵام خێزانەکەى لەدوینەوە هاتوونەتە تکریت، پاشان چونەتە موسڵ پاشان وڵاتى شام. سەلاحەدین لەسەر دەستى باوکى زانستى وەرگرتووە تا ئەوکاتەى لاى پادشا "نورەدین مەحمود زەنکى" ناسراوە، ئیتر لەوە بەدوا ئەو رێزى لێگرتووەو پایەى بەرز کردۆتەوە.
لە 2 /10 / 1187 ز، سوڵتان سەلاحەدینى ئەیوبى بەخۆى و لەشکرە فرە چەشنەكەیەوە پاش چەند ساڵێك شەڕ و بەرەنگاریی چوونە ناو شارى قودس [ئۆرشەلیم]
سوپاس بۆ م.دانیاڵ سابیر کە بەدواداچوونی بۆ دەستنووسەکە کردووە و وێنەیەکی چاپی وەک خۆی (طبق الاصل)ی کتێبەکەی کردە دیاری بۆ ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی-زانکۆی سلێمانی.
هەروەها لە زانکۆی دهۆک لە لایەن د.موسا هەسینانی-یەوە توێژینەوەی لەسەر کراوە و دەستنووسەکە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
#زانکۆی_سلێمانی #ناوەندی_کوردستان #سەڵاحەدینی_ئەیووبی #صلاح_الدين #سلطان_صلاح_الدين #أيوبي #ئەیووبی