نیگارێکی ڕوخسار و پۆشاکی ژنانی کوردستانی ناوچەی موکریان، مێژووەکەی بۆ سەردەمی قاجاری (۱۷۹۴–۱۹۲۵.ز)دەگەڕێتەوە.
جێی ئاماژەیە تا سییەکانی سەدەی ڕابردوو، زۆرینەی ژنانی ئێران پەچە وعەبایان پۆشیوە، تەنانەت دەوڵەتی ئێران بۆ لابردنی پەجە و دەرخستنی ڕوخساری ژنان، ئەو دوو پۆشاکەی قەدەغەکرد و کاردانەوەی توندوتیژی لەلایەن کۆمەڵگەی ئەوکاتی ئێرانەوە لێکەوتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ناوچە کوردستانییەکان نەک پێویستی بە فەرمانی حکومەت و پۆلیس نەبوو بۆ دەرخستنی روخساری ژنان، بگرە زۆرینەیان بێ پەچە بوون و ڕوخسارییان دەرکەوتبوو. ئەم وێنەیەش نمونەیەکی ئەو ڕاستییە ئاشکرادەکات.
#وێنەکان #گەنجینەی_ناوەند #ناوەندی_کوردستان #زانکۆی_سلێمانی#مەهاباد #موکریان #سابڵاخ #کوردستان #کشف_حجاب #ایران#ئێران #hardimahdi