دەستنووسەکان:
ئەم بەشە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوە و دابینکردن و پاراستن(ئاگاداربوون و چاککردنەوەیان) و بەرزکردنەوەیان بۆ هەڵسەنگاندنی ( لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێوەبردنەوە) دەستنووسەکان، پاشان پۆلێنبەندی و ناساندن(کات و نوسەر و سەردەم و فۆرم و جۆر و بابەتی دەستنوسەکە) و توێژینەوە و پێشکەشکردنی دەستنووسەکانی بە سەردانکەران و هاوبەشان. هاوکات بە پێی پێویست و لەسەر داوای ئەنجومەنی بەڕێوەبردن پێڕست بۆ دەستنوسەکان و بڵاوکراوەی ناساندنیان و ڕیکلامیان بۆ دەکات و بە چالاکیی و توێژینەوەکانی گۆڤاری تایبەت بە سەنتەرەکە دەوڵەمەند دەکات.
دەستنووسێکی دیوانێکی مەولەوی تاوگۆزی
"بینایی دیدەم تۆ وە سڵامەت
دیدەنی دیدار کەوت او قیامەت"
دەستنووسی دیوانێکی مەولەوی تاوگۆزی، کە بەخەتی م.عەبدوڕەحمانی بیارە(چۆڕی)یەوە لە سالی ١٣٢٣کۆچی(1905ز)، نووسراوەتەوە. ئۆرجیناڵی ئەم دەستنووسە ئێستا لە ئەرشیفی ناوەندی کوردستان پارێزراوە، هەر لە لایەن بنەماڵەی ناوبراویشەوە پێشکەشی ئەرشیفی ناوەندی کوردستان کراوە(سوپاس بۆ هاوکارییان)، جێی ئاماژەیە کە بە شێوەیەکی ورد، جوان و زانستی دیجیتاڵکراوە و پارێزراوە.
#مەولەوی #تاوگۆزی #هەورامی #ناوەندی_کوردستان#زانکۆی_سلێمانی #کوردستان #دەستنووس #ئەرشیف
#گەرمای_گەرمیان لە نامەیەکی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس-دا
کە بۆ شێخ ئەحمەدی شاکەلی ناردووە، کە 9/8/1979 بەرامبەر ١٦ی ڕەمەزانی١٣٩٩دا نوسراوە، باس لە گەرمای گەرمیان و ئارامگرتن لەسەر ڕۆژووگرتن دەکات.
سوپاس بۆ بەڕیز د.عەدنان هەورامانی کە ئەرشیفی نامەکانی مامۆستا عەبولکەریمی مودەڕیسی پێشکەشی ناوەند كرد و ئێستا لە ئەرشیفی ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی/زانکۆی سلێمانی پارێزراون.
#مەلاعەبدولکەریمی_مودەڕیس #بیارە #هەورامان #گەرمیان#ڕەمەزان #گەرما #کوردستان #زانکۆی_سلێمانی #ناوەندی_کوردستان#نامەکان #گەنجینەی_ناوەند
دەستنوسێكی پێنجوێنی
پەڕەی یەكەمی دەستنوسێكی "الاداب للگلنبوي" بەحاشیەی مەلا عەبدولڕحمانی پێنجوێنی و شێخ عومەری قەرەداغی كە لەلایەن مەلا سەید ئەحمەدی تاوگۆزییەوە لە ساڵی 1948 نوسراوەتەوەو ئەمڕۆ كوڕەكانی كردیانە دیاری بۆ #ناوەندی_كوردستان بەمەبەستی دیجیتاڵكردن و پاراستنی بەشێوەیەكی زانستی.
ئەم حاشیەیە بەشێك بووە لەپرۆگرامی خوێندنی حوجرەكان و لە لایەن مەلا ساڵحی "پریس" ییەوە لە گوندی تریفەی #هەڵەبجە بەفەقێی حوجرەكان وتراوەتەوە كە یەكێكیان مەلا سەید ئەحمەد تاوگۆزییە كە بە "الحزين" خۆی ناساندووەو ئێستا لە ژیاندا نەماوە.
# ئەمڕۆ دووەم رۆژی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی مەلا عەبدولڕەحمانی پێنجوێنە (1902 مردووە) كە ژمارەیەك توێژینەوەی دەستنوسە دیجیتاڵییەكانی پێنجوێنی لە خۆ دەگرێت لە دەستنوسخانەكانی توركیاو سعودیە و لەلایەن زانكۆی سۆران و قایمقامییەتی پێنجوێنەوە رێكخراوە.
#ناوەندی_كوردستان،#زانكۆی_سلێمانی
#دەستنووسەكان،#هەڵەبجە،#پێنجوێنی،#تاوگۆزی،#پریس،#حوجرەكان
یەكێكیتر لە دەستنوسەكانی حاشیەی پێنجوێنی لەسەر مەتنی گەلەنبەوی گەیشتە #ناوەندی_كوردستان. ئەم دەستنوسە لە لایەن مەلا حسێن چاوە مەعروف "مەلا حسێنی شێخانی" لە ساڵی 1934 نوسراوەتەوەو بنەماڵەكەی بۆ ئەرشیفكردن و لێكۆڵینەوە بەسوپاسەوە داویانە بە #ناوەندی_كوردستان.
دەستنوسەكە 37 لاپەڕەیە، بەمەرەكەبی ڕەش و سوور نوسراوەتەوە، لەناو كەشكۆڵێكدایە كە سێ دەستنوسیتر لەخۆ دەگرێت. لەپەراوێزی مەتنی دەستنوسەكەشدا "الكلنبوي"، مەلا حوسێنی شێخانی حاشیەكانی مەلا عەبدولڕەحمانی پێنچوێنی بەخەتێكی وردتر نووسیوەتەوەو لەكۆتایی بڕگەكانیشدا بە زاراوەی "پینجوینی" نەخشاندوویەتی.
ئەم حاشیەی پێنجوێنی و بەرهەمە بنەڕەتییەكەش كە دانراوی ئیسماعیل شێخ زادەی گەلەنبەوی ئیزمیرییە بەشێك بووە لە پرۆگرامی خوێندنی حوجرەكانی كوردستان لەسەدەی ڕابردوودا و تایبەتە بە هونەری "البحث والمناظرة" كە میتۆدی توێژینەوەو گفتوگۆكردنە، لە كوردستانیشدا تا ئێستا هیچ دەستنوسێكی ئۆریجناڵی كاغەزیی لەبەردەستدا نییەو سەرجەمیان لە دەستنووسخانەكانی توركیاو سعودیەن لەكاتێكدا مەلا عەبدولڕەحمانی پێنجوێنی لەدەوروبەری 1902 زاینی مردووە.
مانگی ڕابردووش دەستنوسێكی "الاداب للگلنبوي" بەحاشیەی "العلامتين" مەلا عەبدولڕحمانی پێنجوێنی و شێخ عومەری قەرەداغی كە لەلایەن مەلا سەید ئەحمەدی تاوگۆزی ـ ییەوە لە ساڵی 1948 لە یەكێك لە حوجرەكانی هەڵەبجە نوسراوەتەوە لەلایەنە كوڕەكانییەوە درا بە دیاری بۆ #ناوەندی_كوردستان بەمەبەستی دیجیتاڵكردن و پاراستنی بەشێوەیەكی زانستی.
#ناوەندی_كوردستان، #زانكۆی_سلێمانی، #دەستنووسەكان، #هەڵەبجە،#شێخانی، #تاوگۆزی، #پێنجوێنی، #قەرەداغی، #قەشقەیی،#گەلەنبەوی، #چەمچەماڵ
لەهەڵمەتەكانی نەهێشتنی نەخوێندەواری سەردەمی پاشایەتی و لە ساڵەكانی 1955 _ 1956 مامۆستای ئاینی گوندی قاینەجەی دەڤەری شارەزوور "مەلا سەید ئەحمەد تاوگۆزی" كە وانەبێژ بووە نوسراوی كردووە بۆ بەرێوەبەرایەتی مەعاریف لە لیوای سلێمانی بەمەبەستی خەرجكردنی كرێی ئەو خانوەی كراوە بە قوتابخانە بۆ هەر مانگێك 1 دیناری عێراقی.
ئەرشیفی #ناوەندی_كوردستان، #زانكۆی_سلێمانی #نامەکان#کوردستان #زانایان
جابانی كوردی لە دەستنوسەكانی گۆرانیدا
ناوی دەستنوس: الأمم لإيقاظ الهمم
دانەر: مەلا ئیبراهیمی شیهابەدینی گۆرانی شارەزووری (1690 ز مردووە)
بابەت: فەرموودەناسی
بەرواری نوسینەوە: سەدەی 13 كۆچی
شوێنی پاراستن: جامعة الملك سعود
وێنەی دیجیتاڵی: #ناوەندی_كوردستان،#زانكۆی_سلێمانی
مەیمون _ كوڕی جابان _ ی كوردی لای مالیكی كوڕی دینار بوو ( لە ناودارانی تابیعینە)، مالیك وتی: ئەوە چییە مەیمون فەرمودە ناگێڕیتەوە، خۆ باوكت لەسەردەمی پێغەمبەردا بووەو دیویەتی؟! ئەویش وتی باوكم _جابانی كوردی_ زۆر فەرمودەی نەدەگێڕایەوە، لەترسی ئەوەی نەكا كەم و زیادی تێدا بكات.....
_جابانی كوردی هەندێ فەرمودەی لە بوارەكانی باری كەسێتیدا گێڕتەوەتەوە.
فۆتۆ: وێنەی بەسەرهاتەكە لە دەستنوسەكەی مەلا ئیبراهیمی گۆرانی
ئەرشیفی #ناوەندی_كوردستان، #زانكۆی_سلێمانی #نامەکان#کوردستان #زانایان
دەستنوسی "هدیة الفقير لحضرة الوزیر" ی میری كورد مورتەزا بەگی مستەفا بەگی دیمەشقی
لاپەڕەی یەكەمی دەستنوسی "هدیة الفقير لحضرة الوزیر" ی میری كورد مورتەزا بەگی مستەفا بەگی دیمەشقی حەنەفی سۆفی. ئەم بەرهەمە كە ئەدەبییە دانەرەكەی لە كاتی خوێندندا لە زانكۆی ئەزهەری میسر لە 1721 زاینی نووسیویەتی و بەم خەتە نوسخە جوانەو بەو زەخرەفە ئاڵتونییەی پێشەكییەكەی نوسراوەتەوەو ئێستا وێنەی دیجیتاڵیی لە ئەرشیفی #ناوەندی_كوردستان ، #زانكۆی_سلێمانی بەردەستە.
دەستنوسێكی پێنجوێنی بۆ ناوەندی كوردستان
لاپەڕەی یەكەمی دەستنوسی "هدیة الفقير لحضرة الوزیر" ی میری كورد مورتەزا بەگی مستەفا بەگی دیمەشقی حەنەفی سۆفی. ئەم بەرهەمە كە ئەدەبییە دانەرەكەی لە كاتی خوێندندا لە زانكۆی ئەزهەری میسر لە 1721 زاینی نووسیویەتی و بەم خەتە نوسخە جوانەو بەو زەخرەفە ئاڵتونییەی پێشەكییەكەی نوسراوەتەوەو ئێستا وێنەی دیجیتاڵیی لە ئەرشیفی #ناوەندی_كوردستان ، #زانكۆی_سلێمانی بەردەستە.
بەرهەمی زانایەكی گۆرانی لە كتێبخانەی حەرەمی مەككە
لەساڵی 1294ك/1877 ز یەكێك لەكەسایەتییەكانی ناو دەوڵەتی عوسمانی هاوسەرو برای هاوسەری بەناوەكانی "خەدیجە خانم" و "حەسەن نوری بەگی ئەحمەد خەسرەو ئاغا" دەنێرێت بۆ حەجكردن، لەوێ لەگەڵ والی حیجاز رێوڕەسمەكان بەجێدەهێنن و پاشان براو خوشك پێكەوە گیان دەسپێرن. هاوژینی كۆچكردوو بۆ ئاسودەیی ڕۆحیان بڕیاردەدات ژمارەیەك دەستنوس و بەرهەمی ئاینی وەقف بكات بە كتێبخانەی حەرەمی مەككە، یەكێك لەو كتێبانەش "بیان الأسرار" یان "سر الأسرار" ی زانایەكی كوردی گۆرانی شارەزورییە بەناوی "يوسف بن عبد الله بن عمر الكردي الكوراني العجمي أبي المحاسن".
ئەمەش وێنەی وەقفەكەیە لەسەر كتێبەكە، بەرهەمەكەش بە شێوەی دیجتاڵیی لە #ناوەندی_كوردستان،#زانكۆی_سلێمانی پارێزراوە، بەشی #دەستنووسەكان
"خەسرەو و شیرین"ی خانای قوبادی
دەستنووسی "خەسرەو و شیرین"ی خانای قوبادی، کە لە ساڵی ١٢٩٨کۆچی نوسووسراوەتەوە.
ئەرشیفی دیجیتاڵی ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی
#خانای_قوبادی #خەسرەووشیرین #دەستنووسەکان #ناوەندی_کوردستان #زانکۆی_سلێمانی #هەورامی #گۆران #کوردستان
دیارييەکى شێخى ئاغەواتى مەککە بۆ زانایەکى کورد
شێخ ساڵحی گەورەی ئاغاواتی مەککە لە 1851 زاینی ئەم دەستنوسەى "الكفاية" ى وقف کردووه لەسەر زانای ناسراوی کوردی ديمەشق شێخ محمەمەد سلێمان و لەلاپەڕەى یەکەمیدا دایناوە.
لە وەقفنامەکەدا هاتووە: ئەم کتێبە بۆ شێخ محمەدو نەوەکانی تا دێنە خوارەوە وەچە بخەنەوە، ئەگەر نەبوون و کۆتاییان هات ئەوە بۆ ڕاساڵترین زانای شافیعی حەرەمی مەککە، ئەم کتێبە نافرۆشرێت، نابەخشرێت، ناخرێتە ڕەهن و ناگۆڕدرێت، "هەرکەسیش ئەم مەرجە پێشێل بکات ئەوە نەفرەتی خواو فریشتەکان و هەموو خەڵکی لێ بێت".
شێخ محەمەد سلێمان یهكێكە له بهناوبانگترین زانایانی كوردی شافیعی مهزههب له حیجاز كه به ”محمد بن سليمان الكردي“، بهناوبانگه. ناوبراو لهدایكبووی دیمهشقی پایتهختی شامه، بهڵام له شاری مهدینه پهروهردهو گهوره بووه، تا كۆتایی ژیانیشی موفتی شافیعییهكانی ههموو حیجازیش بووه كه شارهكانی مهككهو مهدینه دهگرێتهوه.
زانیاریی لەبارەى دەستنووسەکە:
شرح الكفاية في الفرائض
دانەر: محمد بن محمد سبط المارديني (826 - 912 هـ = 1423 - 1506 م)
ناسیخ: عمران بن محمد المغربي
جۆری خهت: نەسخ
مێژووی نوسینهوه: 858 ك/ 1454 ز
شوێنی پاراستن: کتێبخانەى مەککە
بابهت: شەرحى عیملى میرات و فەرائیزە
لاپەڕەو قەبارە: ١٧٤ پەڕە
زمانى بەرهەم: عەرەبى
وێنەى دیجیتاڵیی: #ناوەندى_کوردستان، #زانکۆى_سلێمانى، #دەستنووسەکان
الألفية في السيرة النبوية الدر السنية
رسالة في ذكر بعض رجال النقشبندية
نامهیهك لهباسی ههندێك له پیاوانی نهقشبهندی
ناوی نووسهر: أحمد بن سليمان الخالدي النقشبندي المجددي ( 1275 ك _ 1858 ز مردووه)
نوسهرهوهی بهرههم: نادیاره
جۆری خهت: نهسخ
مێژووی نوسینهوه: نادیاره
پێوانه: 18* 12 سم
شوێنی یهكهمی پاراستن: كتێبخانهی زهركهلی (زنجیره 199)
شوێنی ئێستا: زانكۆی محهمهد بن سعودی ئیسلامی _ بهشی دهستنووس 8684
وێنهی دیجیتاڵیی: #ناوهندی_كوردستان، #زانكۆی_سلێمانی
ئهم بهرههمه هی یهكێك له گهورهترین خهلیفهكانی مهولانا خالیدی نهقشبهندییه كه خهڵكی تهڕابلوسی شامه [لوبنان]. نوسهر هاوچهرخ یان نزیكی سهردهمی مهولانا خالیدی نهقشبهندی شارهزوریی ژیاوهو نزیكهی 32 ساڵێك پاش ئهو كۆچی دواییكردووه.
نامهیهك لهباسی ههندێك له پیاوانی نهقشبهندی
دانهر: زين الدين عبدالرحيم بن حسين العراقي الکوردي ( 725ك/1325ز _ 806ك/1403)
ناسیخ: محەمەد منەوى فوراتی
ساڵی نهسخ: 1326 هـ/ 1908
جۆری خهت: مەغریبی
شوێنی پاراستن: كتێبخانهی مهككه
بابهت: ژیاننامهی پێغهمبهر، مێژوو
ژمارەى لاپەڕە: 20 لاپەڕەو هەر لاپەڕەیەک 30 دێڕ
وێنەى دیجیتاڵیی: #ناوەندی_کوردستان، #زانکۆی_سلێمانى
ئهم دهستنوسه بهرههمی یهكێك له زانایانی به ڕهچهڵهك كورده كه به حافزی عێراقی بهناوبانگه. نوسهر ناوی تهواوی زهینهدین عهبدولڕهحیم حسێن عهبدولڕهحمان ئهبوبهكر ئیبراهیم كوردییهو بنهڕهتدا خهڵكی ڕاژنانی نزیك ههولێره پاشان چۆته میسرو لهوێ بووه به یهكێك له ناودارانی پەیڕەوانى مەزهەبى شافیعی
لە پێشەکى ئەم دەستنوسەدا ناسیخ بەرهەمەکەى بە زنجیرە گێڕاوەتەوە لە سەید ئەحمەد بەرزنجی، ئەویش لەباوکییەوە ئیسماعیل بەرزنجی تا دەگاتە حافز ئیبن حەجەرى عەسقەلانى ئەویش راستەوخۆ لە نوسەرەوە گواستویەتییەوە کە زەینەدین عێراقى کوردییەو بە "الحافظ الإمام جمال الحفاظ الفخام" ناوى براوە.
هەروەها هەر لەم پێشەکییەدا باس لەوە کراوە حافزى عێراقى "کوردی راژنانییە پاشان میسرى شافیعییەو بەزەینەدین عێراقی ناسراوە کە نیسبەتە بۆلاى عێراقى عەرەب". هەر لەم ناساندنەشدا باس لەوە کراوە باوکی حافزى عێراقى پێشەواو زاهیدو جێگە سەرنج و پێشەنگ بووە.
ئهم دهستنووسه كه هۆنینهوهی ژیاننامهی پێغهمبهره (د.خ) دهوروبهری 12 جار گرنگی پێدراوه به شێوازی جۆراوجۆر كه زیاتر بریتی بوون له: ڕاڤهكردن، پهراوێز دانان، ڕونكردنهوهی گرنگیی، ههندێك لهوانهش دهستنوسن و ههندێكیتر چاپ كراون، ئهمهش بایهخی بهرههمهكهو گرنگیی نوسهرهكهی دهردهخات كه له پێشهكی زۆرێك لهو بهرههمانهدا به موجهدید و فهرمودهناس و حافز ناوبراوهو ستایشی زۆری سهلیقهو توانای كراوه وهك یهكێك له پایهكانی مهزههبی شافیعی و زانایانی وڵاتی میسر كه تا ئێستا زیاتر له 10 بهرههمی چاپكراوی له بواره جۆربهجۆرهكانی شهرعزانی و زانستی قورئان و فهرمودهدا هەیەو سەرجەمیان بڵاو کراونەتەوە.
لاپەڕەى بەرگی دەستنوسى دیوانى "طريقة البصائر إلى حديقة السرائر"ى مەلا عەبدوڵڵاى بێتوشی کوردی
لاپەڕەى بەرگی دەستنوسى دیوانى "طريقة البصائر إلى حديقة السرائر"ى مەلا عەبدوڵڵاى بێتوشی کوردی
ناوبراو لەنێوان ساڵانى 1748 - 1806 ز _ ژیاوەو خەڵکى ئاوایی "بێتوش" ـە لەنزیک سەردەشتى کوردستانى رۆژهەڵات، پاشان کۆچى کردوە بۆ بەغداو بەسڕەو لەوێشەوە بۆ هەرێمى ئیحساى رۆژهەڵاتى سعودیە
بابەتەکەى سروت و دروشم و ڕەوێ و ڕفتارى ئاینییە
ئەم دەستنووسە بەدیاریی دراوە بە موفتى پێشوترى عەرەبستانى سعودیە، محەمەد بن ئیبراهیم و چەند جارێک چاپکراوەو پەراوێزى بۆ نوسراوەو شەرح کراوە
دەستنووسەکە لەکتێبخانەى ڕیاز هەیەو وێنەى دیجیتاڵیى لە #ناوەندى_کوردستان پارێزراوە
#KCDR #ناوەندی_کوردستان #زانکۆی_سلێمانی #دەستنووسەکان
لاپهڕهی یهكهمی هۆنراوهی كوردیی "عقيدة مرضية"
لاپهڕهی یهكهمی هۆنراوهی كوردیی "عقيدة مرضية" ی شاعیری كورد مهولهوی كه له زانكۆی ئیلاهیاتی مهشههد پارێزراوه.
دانهر: مهلا عهبدولڕهحیمی تاوگۆزی
بابهت: عهقیده
زمان: كوردی _ شێوهزاری گۆرانی
وێنهی دیجیتاڵیى بهرههم: ئهرشیفی دیجیتاڵی #ناوهندی_كوردستان