کۆلێژی زانست
Post date: Mar 01, 2022 2:56:23 PM
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 27-2-2022 خوێندکارانی بەشی زانستیی نانۆ و کیمیای کرداری له گه‌شتێكی زانستییدا سه‌ردانی کارگەی (REX) ده‌كه‌ن، تاكوو له نزیكه‌وه سه‌رجه‌م پرۆسەکانی پوختەکردن و تێکردنی ڕۆنی ئۆتۆمۆبێل ببینن.
پ. د. به‌ختیار كه‌مال ڕاگرایەتی کۆلیژی زانستە کرداریی و پزیشکییەکانی زانكۆی چه‌رموو وتی ئامانجی گه‌شته‌كه‌مان بۆ ئه‌وه بووه، خوێندكاران ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له كه‌مپه‌سدا ده‌خوێنن به‌شێوه‌ی كرداریی له كارگه‌كاندا ببینن، وتیشی سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی بەرهەمهێنان له‌لایه‌ن (دكتۆر كاوه حمه‌شه‌ریف)ه‌وه، بۆ خوێندکاران خرایە ڕوو.
کارگەی (REX) ده‌كه‌وێته نزیک شاری چەمچەماڵه‌وه جگه له ڕۆنی ئۆتۆمبێل، ئاوی ڕادێتەر و گریس بەرهەمدەهێنرێت.