کۆلێژی زانست
Post date: Oct 07, 2022 2:9:23 PM
خوێندکاری ماستەر موسا نورهدین لە زانکۆی چەرموو لەژێر سەرپەرشتی دكتۆر یادگار ئیبراهیم و پ. د. سهڵاح ڕهزا، توێژینەوەیەکیان بڵاو کردەوە لە گۆڤاری (Biosensor ) کە فاکتەری کاریگەری (5.743) بۆ دەستنیشانکردنی خانەی سەرەتای ژێر پەنجە مەمک، به ناونیشانی Low-cost Antenna Array - Based Metamaterials for Non- Invasive Early Stage Breast Toumer Detection in Human Body
پوختەی توێژینهوهكه: ئەنتێنەی مایکڕۆستریپ پاتچ (Microstrip patch) هەرلە دەرکەوتنێەوە لە زۆرێک لە داواکراوەکاندا بەکارهاتووە، ئەگەرچی بەڵێنی گەورەدرا، بەڵام بەهۆی کەمیی مەودای کارکردن کە ئەنتێنناکە تیایدا چالاکە و لە دەستچوون لە باندە لەرەلەرەبەرزەکاندا بەکارهێنانیان لە بوارە پزیشکییەکاندا سنووردار کردووە. لەم کارەدا پێشنیاری ئەنتێنەیەکی پەرەپێدراوی مایکرۆستریپ پاتچ دەکات کە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی وێنەگرتن بە شەپۆلی مایکڕۆیی (MWI) لە مەودای لەرەلەری فراوانی مەودای کارکردن، ئەنتێنە پێشنیار کراوەکە بەهۆی خستنەسەری موگناتیسی گەیەنەری دەستکرد (AMC) بۆ باشترکردنی کارایی ئەنتێنەکە، ئەنجامە ھاوشێوەکراوەکان کە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ھاوشێوەکردنی کۆمپیوتەر (CST) بەدەستھێنراون ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی بوونی AMC لەرەلەری هەڵبژاردراوی ئەنتێنەکەی لە 8.6 GHz باشترکردووە لەگەڵ لوتکەی گەینی (realized gain) بەدیهاتوو 9.90443 dBi و 10.61 dBi بۆ ئەنجامە ھاوشێوەکراوەکان و پێوراوەکان، یەک بەدواییەک.
ئەنتێنەی پێشنیارکراوی مایکرۆستریپ دروستکراوە (fabricated) بۆ سەلماندنی(پشتڕاستکردنەوەی) ئەنجامە ھاوشێوەکراوەکان هەروەها و کاراییەکەی بە شێوەیەکی کرداری تاقیکراوەتەوە سەرەڕای ئەوەش فاکتەری فیدیڵیتی (fidelity factor) خراوەتەڕوو بۆ سیناریۆی ڕووبەڕوو (FtF) و لابەلا (SbS) مۆدێلەکانی فانتۆمی مەمک کە وەرەمیان هەیە و ئەنتێنەکە کە وەک وەرگێڕ و وەرگر کاردەکات بە شێوەیەکی ژمارەیی بۆ بەکارهێنانی دیاریکردنی خانەکانی وەرەمی شێرپەنجە ھاوشێوە کراون ، کارەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی(گرنگی) دەبێت لەسەر دیزاینی هەستەوەرە زیندووەکانی کارۆموگناتیسی.
بهستهری توێژینهوهكه: