کۆلێژی زانست
Post date: Jun 05, 2022 4:12:57 PM
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 5-6-2022 به ئاماده‌بوونی دكتۆر مه‌ریوان حسێن یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژی زانستهكرداریی و ته‌ندروستییه‌كان، به‌شی زانستی تاقیگه‌ی پزیشكی ئیڤێنتێکی زانستیی بۆ خوێندكارانی به‌شه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
په‌یمان محه‌مه‌د مامۆستای یاریده‌ده‌ر له به‌شی زانستی تاقیگه‌ی پزیشكی وتی ئیڤێنتێکه کۆمەڵێک تێستی تایبەت بوو بە هەندێک نەخۆشی کە بە شێوەیەکی گشتی بەربڵاوە لەوانە شەکرە و h-pylori هەروەها هەندێک تێستی تایبەت بە خوێن وەکو گروپی خوێن و ڕێژەی خوێن PCV ناوبراو وتیشی ئامانجمان له ئه‌نجامدانی ئەم ئیڤێنتە بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆ و به‌شه‌كه‌یه سه‌رباری ئه‌وه‌ش توانیمان چه‌ندین پشكنین بۆمامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران ئه‌نجامبده‌ین.
ئامانجى بەشه‌كه ئه‌وه‌یه كه پسپۆڕانى بوارى زانستى تاقیگەى پزیشكى ڕۆڵێكى گرنگ ببینن لە سیستمى تەندروستى ووڵاتدا، بوونى كادرى شارەزا و ڕاهێنراو لە بوارى زانستى تاقیگەى پزیشكییدا زۆر گرنگە بۆ هاوكاریكردنى پزیشكەكان لە چارەسەركردنى نەخۆشەكان و پاراستنى ژیانیان، پرۆگرامى بەشەكە بەشێوەیەك بنیاتنراوە كە پەرە بە تواناى بیركردنەوه و ڕەخنەگرانەى خوێندكاران دەدات هەروەها یارمەتىیدەرى خوێندكارانە بۆ دروستكردنى بەهرە و تواناى چارەسەركردنى كێشەكان، ئەمەش وادەكات خوێندكاران لە داهاتوودا بە شێوەى سەربەخۆ وەك توێژەر یاخود پسپۆڕى زانستى تاقیگەى پزیشكى كار بكەن، سەرەڕاى ئەمانەش بەشەى زانستى تاقیگەى پزیشكى گرنگى دەدات بە پەرە پێدانى تواناى تەكنیكى خوێندكاران بۆ ئەنجامدانى پشكنینى تاقیگەیى نەخۆشىییەكان.