کۆلێژی زانست
Post date: Jul 14, 2022 11:30:56 AM
عومهرمحهمهد ئهمین خوێندکارى ماستەر لە بەشى کۆمپیوتەرى کردارى ـ کۆلێژی زانستە پزیشكی وكردارییهكانی زانكی چهرموو، توێژینەوەیکى زانستى بەناونیشانى: Evaluation of Electrocardiogram Signals Classification Using CNN، SVM، and LSTM Algorithm: A review لە پێگەى بەناوبانگى جیهانى IEEE Xplore بڵاوکردەوە کە تایبەته بەدەست نیشانکردنى هێڵکارى لێدانى دڵ.
پوختەى توێژینەوەکە: هێلکارى لێدانى دڵ (ECG) لە نەخۆشخانەکاندا بە شێوەیەکى بەرفراوان بەکاردەهێنرێت لەلایەن پزیشکانەوە بۆ ئەو نەخۆشانەى کە توشى نەخۆشییەکانى دڵ دەبن بۆ ئەوەى بە خێراى ژیانى نەخۆش ڕزگار بکەن لە هەر حاڵەتى نەخوازراودا، ئامانجى ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە تێڕوانینیکى گشتى بدات بە هێلکارى لێدانى دڵ (ECG) چۆنێتی پۆلێنکردنى لێدانەکانى دڵ بە بەکارهێنانى ئامێرى زیرەک و چەند ئەلگۆریسمێکى جیاواز.
بهستهری توێژینهوهكه: