کۆلێژی زانست
Post date: Nov 05, 2022 11:25:43 AM
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 5-11-2022 گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار(ڕێبین عه‌بدولكه‌ریم حمه‌ئه‌مین) له به‌شی كۆمپیوته‌ری كرداری/ كۆلێژی زانستهپزیشكی و كردارییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو، به ناونیشانی: A novel CAD system for COVID 19 diagnosis based on texture feature extraction and machine learning approaches، له هۆڵی (دكتۆر عه‌زیز محه‌مه‌د) به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.
ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه:
1- پ. ی. د. هۆگر مه‌حمود ــ ســـهرۆك
2- پ. ی. د. ڕاسپێرظاهر ــ ئه‌ندام
3- پ. ی. م. زرار خالد ــ ئه‌ندام
4- د. شاخه‌وان حارس ــ ئه‌ندام وسه‌رپه‌رشت - یه‌كه‌م
5- پ. ی. د. عه‌لی وه‌هاب ــ ئه‌ندام وسه‌رپه‌رشت - دووه‌م
به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له مامۆستا (ڕێبین عه‌بدولكه‌ریم حمه‌ئه‌مین) ده‌كه‌ین هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.
فۆتۆ: چرۆ محه‌مه‌د