کۆلێژی زانست
Post date: Jul 04, 2022 10:42:56 AM
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 4-7-2022 به ئاماده‌بوونی پ.د. به‌ختیار كه‌مال ڕاگری كۆلێژی زانسته پزیشكی و كردارییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و خوێندكاران، به‌شی تاقیگەی پزیشکی پرۆژه‌ی ده‌رچووانی به‌شه‌كه‌ی به شێوه‌ی پۆسته‌ر نمایشكرد.
مامۆستا په‌یمان محه‌مه‌د سه‌رۆكی به‌شی تاقیگەی پزیشکی وتی له‌دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی به‌ش كۆبوینه‌وه پێمان باشبوو خوێندكارانی سیمیسته‌ری كۆتایی پرۆژه‌ی ده‌رچوونیان به شێوه‌ی پۆستهرنمایش بكه‌ن.
پڕۆژەکانیش لەلایەن چەند لیژنەیەک لە دکتۆر و مامۆستایانی زانکۆوه ھەڵسەنگێندرا له كۆتاییدا نمرە بۆ خوێندکاران دانرا.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال