کۆلێژی زانست
Post date: Apr 25, 2022 6:55:3 AM
دكتۆر هەردی محمد محمد صالح مامۆستای زانكۆ و سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەری کرداریی له کۆلێژی زانستەکرداریی و تەندروستییەکانی زانکۆی چەرموو، توێژینەوەیهكی زانستی بڵاوكردهوه، كه توێژەر ئەلگۆریسمێکی نوێی دروستکردوە بەناوی FOX کە ئەلگۆریسمەکە لەسەر شێوازی تەکنیکی ڕاوکردنی ڕێوی سور دروستکراوە کە ڕاوی نێچیر دەکات لە ژێر بەفردا، ئەلگۆریسمەکە تێست کراوە لەسەر ژمارەیەک فەنکشن و ئەنجامی باشی بەدەست هێناوە بە بەراورد بە ئەلگۆریسمە نوێیەکان، توێژەر ئەلگۆریسمەکەی بەکارهێناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی Pressure Vessel Design و Economic Load Dispatch, توێژینهوهكه لە گۆڤاری Applied Intelligence دا بڵاوکراوەتەوە کە فاکتەری كاریگهری 5.08 ی هەیە.