کۆلێژی زانست
Post date: Jul 06, 2022 2:2:22 PM
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 6-7-2022 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و خوێندكاران، به‌شی كیمیای ده‌رمانسازی و به‌شی فیزیای پزیشكی پرۆژه‌ی ده‌رچووانی به شێوه‌ی پۆسته‌ر نمایشكرد.
پ.د. به‌ختیار كه‌مال ڕاگری كۆلێژی زانسته پزیشكی و كردارییه‌كان ڕایگه‌یاند خوێندكارانی هه‌ردوو به‌شی كیمیای ده‌رمانسازی و به‌شی فیزیای پزیشكی توانیان پرۆژه‌ی ده‌رچوونیان به شێوه‌ی پۆسته‌ر نمایش بكه‌ن تاكوو بزانرێت ئاستی خوێندنی پركتیكی و تیۆرییان گه‌یشتووه به چی ئاستێك، پاشان وتی گرنگ ئه‌وه‌یه خوێندكاران ڕابهێنرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه پاش ئه‌وه‌ی بوو به په‌یپه‌ر ده‌توانرێت به شێوه‌ی زاره‌كی و پۆسته‌ر پێشكه‌شی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاماده‌بووان بكرێت.
پڕۆژەکانیش لەلایەن چەند لیژنەیەک لە دکتۆر و مامۆستایانی زانکۆوه ھەڵسەنگێندرا له كۆتاییدا نمرە بۆ خوێندکاران دانرا.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال