کۆلێژی زانست
Post date: Nov 30, 2022 4:24:37 PM
پ. ی. م. زرار خالد عه‌بدول ـ مامۆستا و خوێندكاری دكتۆرا له بواری (Fault Detection and Diagnosis ) له به‌شی کۆمپیوتەری کرداری/ کۆلێژی زانستهپزیشكی و كردارییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو، توێژینه‌وه‌یەکی زانستیی ئاستبه‌رزی به ناونیشانی (Mel Frequency Cepstral Coefficient and its Applications: A Review) به فاكته‌ری كاریگه‌ری (3.47) له گۆڤاری (IEEE Access) بڵاوکردەوە.
پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه: توێژینەوەکە دەربارەی بەکارهێنانی تەکنیکەکانی (تایبەتمەند)ە كه لە بواری جیاواز بەکارهاتووە، بە نمونە وه‌ك (بواری دەنگ و ناسینەوەی دەنگ) و(بواری پزیشکی و ناسینەوەی نەخۆشیەکان) وەک پەتایی کۆڤید، لە بواری چاودێریکردنی ئامێرەکان بۆ دەستنیشانکردنی هەر هەڵەیەک لە ئامێرەکانی ناو بزوێنەری فرۆکە کە دەگونجێت ڕووبدات.
به‌سته‌ری توێژینه‌وه‌كه: