کۆلێژی زانست
Post date: Dec 14, 2021 11:28:54 AM
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 14-12-2021 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆر. د. سه‌ڵاح ڕه‌زا سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو و هاوڕێ وهاوپیشه و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران بڕوانامه‌ی دكتۆرا له بواری فیزیادا به‌خشرایه مامۆستا ی كۆچكردوو عه‌زیز محه‌مه‌د عبدوڵڵا.
له وته‌یه‌كدا دكتۆر پشكۆ عبدالرحمن به ناوی به‌شی فیزیای پزیشكییه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و سوپاسی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رمووی كرد كه وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی هه‌ستاون به پێدانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا به كۆچكردوو.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا پ. ی. د. به‌ختیار كه‌مال ڕاگری كۆلێژی زانستهكرداری و ته‌ندروستییه‌كان داوای له سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رمووی كرد بفه‌رمێت به پێدانی بڕوانامه‌كه دواتر پرۆفیسۆر. د. سه‌ڵاح ڕه‌زا سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو به فه‌رمانێكی زانكۆی دكتۆراكه‌ی پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.
پاشان وته‌ی بنه‌ماڵه له‌لایه‌ن هادی محه‌مه‌د برای كۆچكردوو پێشكه‌شكرا سوپاس و پێزانینی خۆی گه‌یانده پرۆفیسۆر. د. سه‌ڵاح ڕه‌زا سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه.
عه‌زیز محه‌مه‌د عبدوڵڵا مامۆستا له ( به‌شی فیزیای پزیشكی له كۆلێژی زانستهكرداری و ته‌ندروستییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو) و خوێندكاری دكتۆرا (سێ مانگ و بیست ڕۆژ) به‌ر له ئه‌مڕۆ به په‌تای نه‌گریسی كۆڕۆنا كۆچی دوای كرد و ژیان ئاوایی له بنه‌ماڵه و هاوڕێ و هاوپیشه‌كانی كرد، پێدانی ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ش له پای ئه‌وه‌دێت كه سه‌رجه‌م میكانزمه‌كانی خوێندنه‌كه‌ی له بواری فیزیای پزیشكیدا ته‌واو كرد بوو بۆیه له لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو وه بڕوانامه‌ی دكتۆراكه‌ی پێبه‌خشرا هه‌روه‌ها هۆڵی سیمینار له كه‌مپی نوێی زانكۆی چه‌رموو به ناوی ( دكتۆر عه‌زیز محه‌مه‌د عبدوڵڵا)ه‌وه ناونرا.