کۆلێژی زانست
Post date: Dec 13, 2022 2:59:22 PM
ڕۆژانی پێنجشهممه و ههینی ڕێكهوتی 8و9-12-2022 تیمێكی مامۆستایانی زانكۆی چهرموو كه پێكهاتبوو له چوار مامۆستا له لایهن ڕێکخراوی ئەمیدیست بانگهێشتكرابوون بۆ بهشداریكردن له ئیڤێنتێک كه له شاری ههولێر بهڕێوهچوو، کۆنسوڵی ئەمریکاش ئامادەیی ئیڤێنتهكه بوو كه بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕاو گفتوگۆکردن لەسەر دەستکەوتەکانی بەشداربوونی پڕۆگرامی فوڵبرایت ڕێکخرابوو.
پڕۆگرامی فوڵبرایت لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری دەکرێت و تیایدا بەشداربووان (10)ده هەفتە لە یەکێک لە زانکۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەکو ئەکادیمیست دەوام دەکەن و بەشداری وانە ووتنەوە دەکەن بە هاوکاری لەگەڵ توێژەرێکی زانکۆکە توێژینەوە ئەنجامدەدەن و بەشداردەبن لە سەرجەم چالاکیەکانی زانکۆکە.
ئیڤێنتەکە لە چەند تەوەررێکی جیاواز پێکهاتبوو لەوانە:
1- پانێل.
2- گفتوگۆی کراوەی سەرمێز بۆ ئاڵو گۆڕی بیروڕای جیاوازی بەشداربووان.
3- دەستکەوتەکانی بەشداربووانی پرۆگرامەکە.
جێگهی ئاماژهپێدانه دكتۆر چنور محی الدین سهرۆكی بهشی كۆمپیوتهری كرداری یەکێک بوو لە قسەکەرەکانی پانێڵەکه.