کۆلێژی زانست
Post date: Mar 01, 2022 11:53:34 AM
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 1-3-2022 به ئاماده‌بوونی پ. د. سه‌ڵاح ڕه‌زا سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژه‌كان و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان، سێ هۆڵ به ناوی سێ مامۆستاوه ناونرا كه كۆچی دواییان كردووه.
له وته‌یه‌كدا پ. د. سه‌ڵاح ڕه‌زا سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو ڕایگه‌یاند وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و مامۆستایانه كه ساڵانێكی زۆر خزمه‌تی زانكۆی چه‌رموویان كردووه ئه‌مڕۆ چه‌ند هۆڵێكی خوێندنمان كردووه به ناویانه‌وه وتیشی له خوای گه‌وره داواكارم به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه جێگه‌یان بێت.
هۆلهكانیش به ناوی كۆچكردووان (پ. ی. د. ڕه‌ئوف مه‌حمود سه‌عید له به‌شی زمانی كوردی و دكتۆرعهزیز محه‌مه‌د عبدالله له به‌شی فیزیای كرداریی و مامۆستا حسێن حمه‌عه‌لی برزۆ له به‌شی فیزیای كرداریی) ناونرا هه‌روه‌ها (دكتۆر نه‌وال نعمان و مامۆستا ڕۆژان ڕه‌فیق) له به‌شی زمانى عەرەبى بۆ قسەکەرانى بیانى دروستكردنی تابلۆی هۆڵه‌كانیان له ئه‌ستۆ گردبوو.