کۆلێژی زانست
Post date: Mar 07, 2022 3:14:19 PM
توێژینەوەیەکی (د.چنور محی الدین رحمن) مامۆستا لە بەشی کۆمپیوتەری کرداریی ـ كۆلێژی زانستهكرداریی و تهندروستییهكانی زانکۆی چەرموو بە ھاوبەشی لەگەڵ (پرۆفیسۆر. د.طارق احمد رشيد) مامۆستا لە زانکۆی کوردستان ـ ھەولێر، خەڵاتی سێھەم باشترین توێژینەوەیان لەسەر ئاستی کوردستان بەدەستهێنا.
خەڵاتی باشترین توێژەری ساڵ خەڵاتێکە کە ساڵانە لەلایەن رێکخراوی (کەیساین-Kscien)ەوە پێشکەش دەکرێت بە باشترین (10) توێژینەوە کە لەلایەن مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆکانی (حکومی و تایبەت) کوردستانەوە ئەنجامدراوە و بڵاوکراوەتەوە لە گۆڤارە ئاست بەرزە نێودەوڵەتییەکاندا.
بۆ ئەمساڵیش چالاکییەکە لە شاری هەولێر ئەنجامدرا لە کۆی زیاتر لە (3)سێ هەزار توێژینەوەی زانستیی کە لە ساڵی (2021) دا لەلایەن مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان بڵاو کراونەتەوە، توێژینەوەیهكی زانستیی (د.چنور محی الدین) به باشترین (10)ده، توێژینەوەی زانستی هەڵبژێردرا توانی پلەی سێھەم بهدهستبهێنێت و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.
به ناوی سهرۆكایهتی زانكۆی چهرموو وه، پیرۆزبایی له (د. چنور محی الدین رحمن) دهكهین هیوای سهركهوتنی زیاتری بۆ دهخوازین.