کۆلێژی زانست
Post date: Feb 01, 2023 6:44:52 PM
پرۆفیسۆری یاریدەدەر. د. بڕیار ئهحمهد حهسهن ڕاگری كۆلێژی زانست لە زانكۆی چهرموو و چهند مامۆستایهك لە زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، توێژینهوهیەکی زانستیی ئاستبهرزیان به هاوبهشی بڵاوکردەوە، به فاكتهری كاریگهری (2.557)ە لە گۆڤاری (The Journal of Supercomputing) به ناونیشانی: Awareness requirement and performance management for adaptive systems: a survey
توێژینەوەکە پێداچوونەوەیەک دەربارەی پێویستی هۆشیاری و بەڕێوەبردنی شێوازی کارکردن بۆ سیستەمەکانی سۆفتوێر دهكات.
ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە کورتکردنەوەی پێشکەوتنەکانی ئێستایە لە پێداویستییەکانی هۆشیاری بۆ سیستەمی گونجاوی و بەڕێوەبردنی شێوازی کارکردنیان لەسەر بنەمای شێوازە پێشکەوتووەکان، ئەم توێژینەوەیە پێداچوونەوە بە سیستەمی خۆگونجاندن دەکات لە چوارچێوەی هۆشیاری پێداویستییەکان و باوترین میتۆدۆلۆژیای بەکارهێنراو کورت دەکاتەوە، یەکەم لێکۆڵینەوە لە ڕاپرسییەکانی پێشوو دەکات و کار لەسەر سیستەمی خۆگونجاندن دەکات دواتر سیستەمی خۆگونجاندنەکانی ئێستا لەسەر بنەمای شەش پێوەر پۆلێن دەکات، پاشان بەڕێوەبردنی شێوازی کارکردن لە سیستەمی گونجاوی ئێستادا دەخاتە ڕوو و پاشان باوترین ڕێبازەکانی خۆگونجاندن هەڵدەسەنگێنێت.
لە کۆتاییدا مۆدێلە خۆگونجاندنەکان لەسەر بنەمای چوار چەمک (وەسفکردنی پێداویستییەکان، چاودێریکردن، پەیوەندی، وابەستەیی/کاریگەری و ئامرازەکان) هەڵدەسەنگێندرێن.
بهستهری توێژینهوهكه: