کۆلێژی زانست
Post date: Nov 20, 2022 3:37:46 PM
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 20-11-2022 به ئاماده‌بونی پ. ی. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، به‌شی فیزیای پزیشكی له كۆلێژی زانستهپزیشكی وتهندروستییهكانی زانكۆی چه‌رموو سکۆڵێکی چوار ڕۆژەی لە بواری فیزیای پزیشکیی (پزیشکی ناو‌کی Nuclear Medicine) بۆ خوێندكارانی به‌شه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
له یه‌كه‌م ڕۆژی سكۆڵهكهدا، پ. د. به‌ختیار كه‌مال ڕاگری كۆلێژی زانستهپزیشكی وتهندروستییهكان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد پاشان توێژه‌ران و شاره‌زایانی بواره‌كه سیمیناره‌كانیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، سكۆڵهكه له پرۆگرامی PWF-ی سەنتەری نێودەوڵەتیی فیزیای تیۆری (ICTP) - ئیتاڵیا بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی چەرموو - سلێمانی، بۆ جاری یەکەمه لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئه‌نجامده‌درێت.
بەشداربووان بە شێوەیه‌كی سەرەکی ئاشنادەبن بە نوێترین دەستکەوت و بوارەکانی توێژینەوە لە بوارەكهدا لە تێروانینی تاقیکاری و تیۆرییەوە هه‌ر سکوڵەکەدا بەشێک لەوانەکان لە ناو کلاس‌دا و ڕوبەڕوو دەبێت و بەشێکی دیكه‌ی وانەکان بە ئۆنلاین دەبێت و توێژەران لە نەخۆشخانەکانی ئەوروپاوە باسی کاریگەرییەکانی ئەو بوارە دەکەن بۆ مرۆڤایەتی و بەکارهێنانی ئەم بوارە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە.
نزیكه‌ی (100)سه‌د خوێندكاری بەشی فیزیای پزیشکی زانکۆی چەرموو لە پێشینەی وەرگیراوان دەبن لەلایەن دەستەی ڕێکخەری سکوڵەکەوە لەسەر بنەمای زانیارییەکانی فۆڕمە پێشکەشکراوەکان هەڵدەبژێردراون، له كۆتاییدا بڕوانامه‌ی بەشداربوو پێشكه‌ش به خوێندكاران ده‌كرێت.
ناوی توێژه‌ران و وانه‌كانیان له یه‌كه‌م ڕۆژی سكۆڵهكهدا:
1- (Hiwa Abubakr Ahmed)
Greetings + introduction to PWF project
2- (Dr.Fabrizio Scopelliti)
?What is Nuclear Medicine
3- (Dr.Farmesk Abubaker )
Radiations for healthcare: Current status in Kurdistan
4- (Dr. Marco Maspero)
Overview of a Nuclear Medicine Department
5- (Dr. Pietro Pisciotta)
?The double face of radiation: danger or resource
6- (Dr. Francesco Ietto)
Use of radiopharmaceuticals in clinic: physician point of view
بۆزانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره بكه:
https://indico.ictp.it/event/10107/
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال