کۆلێژی زانست
بەشی کیمیای دەرمانسازی
بەشی کیمیای دەرمانسازی بەشێکی نوێیە لە کۆلیژی زانستە کرداری و تەندروستیەکان لە زانکۆی چەرموو. لە ساڵی ٢٠١٨ دا کرایەوە. ئەم بەشە چوار ساڵ خوێندنی بەکالۆریرس لەخۆ دەگرێت و خوێندکار دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پێ دەبەخشرێت لە کیمیای دەرمانسازی.
هەر وەک هەموو بەشەکانی تری زانکۆی چەرموو، ساڵی یەکەمی خوێندن ساڵی پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکارە لە ڕووی زمانی ئنگلیزی و شارەزایی کۆمپیوتەر و کاری خۆبەخشی کە بە پێی پرۆسەی بۆڵۆنیای جیهانی داڕێژراوە. لە دوای ساڵی یەکەم خوێندکارەکان سێ ساڵی خوێندنی تایبەت بە پسپۆڕییەکەیان دەخوێنن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
یەکەم پۆلە خوێندکار لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ وەرگیران و لە ٢٠٢٢ بروانامە وەردەگرن.
کیمیای دەرمانسازی بەشێکی تایبەتی کیمیایە کە وەک پردی پێکەوەگرێدانی زانستی کیمیا و بایۆلۆجیە بۆ خزمەتی زانستە پزیشکی و تەندروستییەکان. کاری ئەم بەشە ئامادەکردنی خوێندکارەکانە بۆ تێگەیشتنی پێکهاتە ئاڵۆزەکانی دەرمان و شیوازی کارکردن و ئامادەکردن و هەرسکردن لە لەشی مرۆڤ و چۆنیەتی هەڵگرتنی بۆ ماوە دوورەکان. خوێندن لەم بەشە تێگەیشتنێکی قوڵ بۆ نەخشەسازی و پێشخستنی دەرمان دەدرێت بە خویندکاربۆ داهێنانی دەرمانی نمونەیی.
لە کوردستان شارەزا و پسپۆڕی تایبەت بە کاری دەرمانسازی کەمە بۆ کارگەکانی بەرهامهێنانی دەرمان، لەبەر ئەمە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو بە پلانێکی تۆکمە بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەلێنە لە بواری دەرمانسازی و ئامادەکردنی کادری پێویست بۆ کارگەکانی دەرمان و نەخۆشخانەکان و بەشەکانی تری کەرتی تەندروستی.
سیستەمی خوێندن:
( كیمیای دەرمانساز) پڕۆگرامێكی چوارساڵی خوێندنە كە سیستەمی بۆلۆنیای لە خۆ گرتووە كە بەھەموی ٨ سیمیستەرە ( لە ھەر ساڵێكدا ٢ سیمیستەر) تا وەرگرتنی شەھادەی بەكالیریۆس .
خوێندن لە بەشەكە: بەشەكە بەرپرسیارە دەربارەی فێركردنی كرۆكی كیمیا شیكاری (analytical chemistry) ، كیمیای ئەندامی ( organic chemistry) ، كیمیای زیندەی (biochemistry) ،)( pharmaceutical toxicology ، )( pharmacology ، ( pharmacognosy) و دیزاینكردنی دەرمان ( drug design ) . وە كۆرسەكەان جەختەكەنەوە سەر لایەنی كرداری وەك كیمیای زیندەی ( biochemistry)، كیمیای ئەندامی( organic chemistry) و بەرەوپێشبردن و كۆنترۆڵكردنی دەرمان.
خوێنكاران زانیاری گشتیان دەستدەكەوێت دەربارەی كیمیا و دەرمانسازی. كە خوێنكاران ئەتوانن دەرمان دروستكردبكەن و دیزاینی بكەن وە دۆزینەوەی ڕێگەی نوێ بۆ شیكردنەوەی دەرمان.
خوێنكارانی سیمیستەرەی یەك و دوو چەند مۆدێلێكی بنچینەییان دەستدەكەوێت كە یارمەتیان دەدات بۆ ئەوەی باشتر لە سیمیستەرەكانی تر تێبگەن، ئەم مێسۆدانە كیمیای ئەندامی، فیزیای، شیكاری و كیمیای زیندەی لەخۆ دەگرێت.
كۆرسەكە سەرنجێكی تایبەت دەخاتە سەر پێكھاتەی گەردیلەی دەرمان، ڕێگاكانی شیكردنەوە وە بنەما گرنگەكانی فێربونی دیزاین كردنی دەرمان و بەرەو پێشبردنی.
ئامانجی بەشەكە:
ئامانجی كیمیای دەرمانساز بریتییە لە ئامادەكردنی خوێنكاران بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ تەكنیكی سەردەم بۆ دیزاینكردن و بەرەوپێشبردنی دەرمان ، وە ھەروەھا فێربونی دروستكردنی دەرمان و خوێندنی میكانیكی ئیشكردن ، پێكھاتە و بەكارھێنانەكانی دەرمان .
بۆ بەدەستھێنانی سەركەوتن لە كۆرسی پەروەردەی و توێژینەوەی زانستی بە پێشینەیەكی زانستی فراوان كەھاوبەشی دەكات لە دروستكردنی پێكھاتەی تازەی دەرمان و كوالیتی كۆنترۆڵی دەرمانسازی.
فەلسەفەی فێركردن:
بەشی كیمیای دەرمانساز چەند ستافێكی فێركاری ئەكادیمی ھەیە كە شەھادەی دكتۆرا و ماستەریان ھەیە و بە شێوەیەكی چالاكانە بەشداری فێركردن و توێژینەوە دەكەن.
لە ساڵی ٢٠١٨ یەكەم سیمیستەری بەشەكە كرایەوە كە زیاتر لە ٣٠ خوێنكار بەشداری بەشەكەیان كرد،لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ بۆ یەكەم جار ، بەشەكە خوێندنی هەریەک لە دبلۆمی باڵاو ماستەری كردوە بۆ خوێندی هەریەک لە وانەکانی ، كیمیای كلینیك، كیمیای ئەندامی ، كیمیای فیزیای و نانۆو بایۆكێمیستری.
فۆرمی فێركردن:
1) بەدرێژای ساڵی ئەكادیمی، چەند مێسۆدێكی فێركردن بەكاردێت بۆ گەیاندنی بابەتی كتێبی كۆرسەكە كە موحازەرەی گشتگیر، چارەسەركردنی كێشە و موناقەشە لەخۆ دەگرێت.
2) پێكھاتەكانی دەرسەكان فێردەكرێن بە بەكارھێنانی ( پاوەرپۆینت)، تەختەسپی و شتی تر.
3) تەواوی دەرسەكان دەنێردرێن بۆ ( google classroom) چەند ڕۆژێك پێش دەستپێكردنی دەرسەكە.
4) ئینگلیزی بریتیە لە زمانی قسەكردن و نووسین لە ھەمو دەرسەكان
5) ھەموو بابەتەكان كە نوسراون لە كتێبی كۆرەسەكەدا داخڵن لە تاقیکردنەوەی كۆتاییدا.
6) سەرچاوەی وانەکان دەدرێت بە گشت خوێندکاران لەسەرەتای دەست پێکردنی کۆرسەکەدا.
ئەو وانانەی کە کۆی هەموو سمستەرەکاندا دەخوێندرێت:
Semester I:
Semester II:
Semester III:
Semester IV:
Semester V:
Semester VI:
Semester VII:
Semester VIII:
==================================================================================================================================================================
===============================================================================================================================================================================================================================================================
ستافی ئەکادیمی بەشی كیمیای دەرمانسازی
Position: coordinator
Scientific Title: Assistant lecturer
committee:
Position: Teaching Staff
Scientific Title: Lecturer
committee:
Shwan Majid Ahmad
Position: Teaching Staff
Scientific Title: Assistant Lecturer
committee:
Position: Teaching Staff
Scientific Title: Lecturer
committee:
Position: Teaching Staff
Scientific Title:
committee:
Position: Teaching Staff
Scientific Title:
committee:
Position: Teaching Staff
Scientific Title:
committee:
Position: Teaching Staff
Scientific Title:
committee:
Position: Teaching Staff
Scientific Title:
committee:
Position: Teaching Staff
Scientific Title:
committee: