ئەمڕۆ (19-1-2022) سیمینارێك لە لایەن مامۆستای یاریدەدەر (هێمن نصرالدین) لەهۆڵی (15)ی بەشی جوگرافیا پێشكەشكرا
ناونیشانی سمینارەكە بریتی بوو لە
زەوی لەرزە
پوختە
هەر لەكۆنەوە مرۆڤ هەستی بەلەرینەوەی زەوی كردووە و تاكو ئێستاش بەردەوامە، بەڵام لێكۆڵینەوە لەزەوی لەرزە لەسەر بنچینەیەكی زانستی لەناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەم دەستی پێكرد، پێش ئەمە ئەوەی و ترابێت لەسەر زەوی لەرزە بنەمای زانستی نەبووە بەڵكو زیاتر بۆچوونی ئەفسانەیی بووە.
دەكرێ زەوی لەرزە بناسێنرێت بەوەی كە: بریتییە لەجوڵەیەك یان چەند جوڵە و لەرینەوەیەكی توێژاڵی زەوی كە ناوچەیەكی فراوان بەشێوەی شەپۆلاوی دەگرێتەوە، بەندە لەسەر هێز و قوڵایی ڕوودانی، بەجۆرێك كەمتر لە (60 كم) كەم قوڵە و قۆڵی ناوەند ( 60 – 300 )كم و ( 300 – 700 )كم قوڵی زۆرە.