پوختە
دیاردە جیۆمۆرفییەكان و شێوە جیاوازەكانی ڕووی زەوی ڕەگەزێكی گرنگی گەشتوگوزاری سروشتی و بە گشتی گەشتوگگوزاری سەركێشین بەتایبەتی، گەشتوگوزاری سەركێشی لەم چەند ساڵەی دواییەدا پەرەی زۆری سەندووە، بەتایبەت لای ئەو گەشتیارانەی كە ئارەزووی سەركێشی و شێوازی جیاوازی گەشت دەكەن، دیاردە جیۆمۆرفییە ئاڵۆز و سەرەنج ڕاكێشەكانیش لە گرنگترین ئەو ڕەگەزانە بۆ ئەو مەبەستە بە كاردهێنرێن، بۆیە گرنگیدان بە دیاردە و شێوە جیاوازەكانی ڕووی زەوی جۆرێكی نوێی وەبەرهێنانی گەشتوگوزارییە، هەرچەند ئەم جۆرەی گەشتوگوزار مەترسیدارە و پێویستی بە كات و تێچوون و ماندوبوونی زیاتر هەیە.