پێشكەشكردنی سمیناری وەرگرتنی نازناوی زانستی لەلایەن هێمن نصرالدین لە بەرواری 1-9-2020 بە ناونیشانی ( تایبەتمەندییە مۆرفۆمترییەكانی ئاوزێڵی ڕووبار )
پوختــە
لێكۆڵینەوەی تایبەتمەندییە مۆرفۆمترییەكانی ئاوزێڵی ڕووبار لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەشی هەردوو زانستی (جیۆمۆرفۆلۆجی و هایدۆرلۆجی)یە، كە شیكردنەوەی بڕی بۆ پەیوەندی بیركارییانەی نێوان تایبەتمەندییە ئەندازییەكان و بەرزی و نزمی و لقەكانی ئاوزێڵی ڕووبار دەكات، ئەم لێكۆڵینەوانەش پێشكەوتنی گەورەی بەخۆوە بینی لەناوەڕاستی سەدەی بیستەم، بەتایبەت دوای گرنگی پێدانی (Horton 1945) و (Strahler 1964)، لەسەرەتادا دراسە مۆرفۆمترییەكان پشتی بە ئامراز و ڕێبازە باوە سادەكان دەبەست، بۆ دۆزینەوەی دورییەكان لەسەر پێوەری نەخشە بەرزونزمییەكان و دواتریش وێنە ئاسمانییەكان، بەڵام لەكۆتاییەكانی سەدەی بیستەم ئامرازی تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو بۆ لێكۆڵینەوە مۆرفۆمترییەكان هاتەكایەوە، ئەوانیش بریتین لە سیستەمی زانیارییە جوگرافییەكان (GIS) و هەستكردن لە دورەوە (RS) و فایلی مۆدێڵی بەرزونزمی (DEM).