پوختەی سمینارەكە
كێشەی پرۆسەكانی ڕاماڵین لەسەرەكیترین كێشە ژینگەییەكانە، كە هەڕەشەن بۆ سەر ڕەگەزە سروشتییەكانی تری ژینگە وەكو تێكدانی تایبەتمەندییەكانی خاك و لە زیانگەیاندن بە ڕووپۆشی ڕووەكی و هەڵكۆڵینی لاپاڵی سەرچاوە ئاوییەكان و پڕبوونەوە بە نیشتەنی لە بنكی دەریاچە و گۆماوەكان ئەمە لەلایەك، لەلایەكی تریشەوە مرۆڤ و چالاكییە جۆراوجۆرەكانی ڕووبەڕووی هەرەشەی ئەم پرۆسانە دەبنەوە. بریتیە لە گواستنەوەی میكانیكی دەنكۆڵەكانی خاك لەناوچەی دروستبوونی بۆ ناوچەیەكی تر و جێگیربوونی لەشێوەی نیشتوودا.