پوختە
لێكۆڵینەوە هایدرۆجیۆمۆرفۆلۆجییەكان لەو لەو لێكۆڵینەوە گرنگانەیە كە جێگەی بایەخ پێدانی پسپۆڕانی بواری جیۆمۆرفۆلۆجیا و هایدرۆلۆجیایە، و پەیوەندی بەهێزی نێوان ئەم دوو زانستە بەشێوەیەكی گشتی خۆی لە شیكردنەوەی تایبەتمەندییە مۆرفۆمترییەكانی ئاوزێڵ ڕووبار دەبینێتەوە كە زۆرێك لە ئاماژە هایدرۆلۆجییەكانی لەسەر بەندە، لە ئەنجامی پەیوەندی نێوان ئەو دوو زانستەوە پسپۆڕی هایدرۆجیۆمۆرفۆلۆجیای (Hydro-geomorphology) ئاوزێڵەكان هاتۆتە ئاراوە، بەجۆرێك لەئێستادا تەكنەلۆجیای سەردەم بەتایبەت پرۆگرامی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەكان (GIS) و پشت بەست بە وێنە ئاسمانییەكانی وەكو فایلی مۆدێڵی بەرزی و نزمی (Digital Elevation Models – DEM) ئەم جۆرە لێكۆڵینەوانەیان ڕاست و دروست تر و خێراتر كردووە