پوختە
ئەم توێژینەوەیە كە ناونیشانی (خەمڵاندنی قەبارەی ئاوی ڕۆیشتووی سەر زەوی بەپێی هاوكۆلگەی (Berkly)) بۆ دانراوە، توێژینەوەیەكی پێداچوونەوەیە (Review Article) لە بواری هایدرۆلۆجیدا، بۆ ئەو مەبەستەش پێداچوونەوە بە چەند توێژینەوەیەكی زانستیدا كراوە كە لێكۆڵینەوەی ئەم بابەتان كرووە، ئامانج لەم توێژینەوەیە پێداچوونەوەیە بە چەند توێژینەوەیەكی زانستی كە بەشێك لە توێژینەوەكەیان تەرخانكردووە بۆ بابەتی خەمڵاندنی قەبارەی ئاوی ڕۆیشتووی سەر زەوی لە ئاوزێڵی ڕووباردا بەپێی هاوكۆلگەی (Berkly)، بەمەبەستی هەڵسەگاندن و خستنەڕووی ئەنجام و لایەنی نێگەتیڤ و پۆزەتیڤی ئەو توێژینەوانە، هەروەها سود وەرگرتن لەو توێژینەوانە بەمەبەستی دەوڵەمەندكردنی لایەنی زانستی توێژەر، توێژینەوەكە بە كۆمەڵێك ئەنجام كۆتایی هات، گرنگترینیان ئەوەیە كە جیاوازی لە بەكارهێنانی هاوكێشەی (Berkly)دا هەیە، بەجۆرێك هەندێك لە توێژینەوەكان بۆ زیاتر نزیك بوونەوە لە ڕاستی هاوكێشەی ( خوسڵاس ) یان بەكارهێناوە و هەندێكیان نرخی ( C ) یان بە ڕێژەیەك داناوە كە بە زۆری ( 0,30 ) یان بەكارهێناوە، كە ئەمەش ڕەنگە بۆ هەموو ناوچەكان گونجاو نەبێت، جیاوازی لە شێوازی بەكارهێنانی گۆڕاوەكاندا هەیە، هەندێك لە توێژینەوەكان نرخی (L ) یان بەدرێژی ئاوزێڵ داناوە و هەندێكی تریان بە درێژی ڕێڕەون هەروەها هەندێكێیان درێژی و پانیان بە مەتر بەكارهێناوە و هەندێكی تریان بە كیلۆمەتر، هاوكێشەی (Berkly) لە گرنگترین هاوكێشەكانی خەمڵاندنی قەبارەی ئاویی ڕۆیشتووی سەر زەوییە لە ئاوزێڵی ڕووباردا، كە زانیارییەكی تا ڕادەیەكی باش و گونجاو دەدات بە دەستەوە بە یەكەیەكی گونجاو كە (ملیار/م3)یە، سیستەمی زانیارییە جوگرافییەكان ( GIS ) هۆكارێكی گرنگە لە دۆزینەوەی دورییەكانی ئاوزێڵ، بەمەش گرنگە لە هەموو توێژینەوەكانی تایبەت بەم بوارە پشتی پێ ببەسترێت، بۆ ئەوەی زیاتر لە ڕاستی نزیك بینەوە.