ئەمڕۆ (12-1-2022) سیمینارێك لە لایەن مامۆستای یاریدەدەر (هێمن نصرالدین) لەهۆڵی (13)ی بەشی جوگرافیا پێشكەشكرا
ناونیشانی سمینارەكە بریتی بوو لە:
گڕكان و سودەكانی
پوختە
دیاردەیەكی سروشتییە و بریتییە لەتەقینەوەیەكی گەورە لەتوێژاڵی زەوی لەئەنجامی گەرمی ناخی زەوییەوە دروست دەبێت، كە ماددە تواوەكان و كۆمەڵێك گاز لەشوێنە لاوازەكانی زەوییەوە دێنە سەرەوە و شێوەی قوچەكی وەردەگرێت، ئەو ماددە تواوانە لەناوەوەی زەوی بە (Magma) و لە سەرەوەی ڕووی زەوی بە (Lava) دەناسرێن.
گڕكانەكان لەبەشێك لەناوچە جیاوازەكانی گۆی زەوی ڕوودەدەن، سەرەڕای ڕوودانیان لەبنكی دەریا و زەریاكاندا، لەئێستادا ئاماژە بەنزیكەی (500) گڕكانی چالاك كراوە لەگۆی زەویدا، كە نزیكەی (3/4)ی دەكەوێتە پشتێنەی ئاگرینی زەویای هێمنەوە، گڕكان زۆرجار زیانی گیانی و ماددی لێدەكەوێتەوە لەكاتی ڕوودانیدا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ، ئەمە جگە لەتێكەڵبوونی هەندێك لەگاز و دەرهاویشتە و خۆڵەمێشی گڕكانەكان لەگەڵ بەرگە هەوادا، كە دەبێتەهۆی گۆڕانكاری ئاووهەوایی توند لەوانەیە ببێتەهۆی لەناوچوونی هەندێك لەبوونەوەرە زیندووەكانی بەرگەهەوا، سەرەڕای ئەو زیانانەی كە گڕكان هەیەتی لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك سودی هەیە وانە:
أ ) نوێبوونەوەی توێژاڵی زەوی بەهۆی تواوەكانی گڕكانەوە كە گرد و شاخی گڕكانی دروست دەبێت.
ب ) هاوسەنگی ناوەوەی زەوی ڕادەگرێت بەهۆی بەتاڵبوونەوەی پەستان و گەرمی زۆری ناخی زەوی.
ج ) بەپیتبوونی خاك لەئەنجامی تێكەڵبوونی هەندێك لەو ڕەگەزە كانزایی و پێكهاتە كیمیاییانەی دەرهاویشتەكانی گڕكان تێكەڵ بەخاك دەبن.
د ) زانینی پێكهاتەكانی ناوەوەی زەوی لەڕێگەی دەرهاویشتەكانی گڕكانەوە، لەگەڵ هاتنە سەرەوەی هەندێك كانزای گرانبەها.
ه ) دروستبوونی دورگە لەناو دەریا و زەریاكاندا كە دەبێتە شوێنێكی گونجاوی سروشتی بۆ هەندێك لەبونەوەرە زیندووەكان و هەتا مرۆڤیش.
و ) لەهەندێك حاڵەتدا دەبێتە سەرچاوەی ئاوی هەڵقوڵاوی سازگار كە زۆرێك لەمەواد و گانزای تێدایە بۆ چارەسەری سروشتی بەكاردەهێنرێن، ئەمە جگە لەوەی دەمی هەندێك لەگڕكانەكان دەبنە دەریاچەی گڕكانی.
ی ) هەندێك لەگڕكانە بەردەوام و لەسەرخۆكان جێگەی سەرەنجی گەشتیارانن.